ته‌ڤگه‌رى ئازادیی: ده‌مانه‌وێت ببینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا بۆیه ئه‌ندامه‌کان ده‌ستگیر ده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی، ڕایگه‌یاند، که له پێشتر و ئێستاشدا پڕۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ریى قه‌یرانه‌که‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه و ده‌یانه‌وێت ببنه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ڕادیکاڵ بۆیه بوونه‌ته ئامانج و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرده‌کرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگاى کوردستان کۆبوویه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه.
له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاڵۆزیانه کرا که له ناوچه‌که و جیهان دا په‌ره‌ى سه‌ندووه، به تایبه‌ت گرنگى به دۆخى خراپى هه‌رێمى کوردستان درا و گفتوگۆى قوڵ له‌سه‌ر شێوازى چاره‌سه‌ریى کرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه له‌م قۆناغه‌دا ده‌یانه‌وێت ببن به چاره‌سه‌رییه‌ک و به‌رده‌وام جموجۆڵه‌کانیان زیاتر بکه‌ن و ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ڕادیکاڵ بگێڕن، ده‌شڵێن:" هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌هه‌موو جێگایه‌ک کادیر و ئه‌ندامانمان بخاته ژێر قورسترین فشار و ده‌زگیریان بکات، که ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ى قبوڵ کردن نییه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌کیش خۆى یه‌کلایى بکاته‌وه، ئاخۆ له به‌ره‌ى زوڵمى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ولێر دان، یان له‌گه‌ڵ تێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى گه‌لى خۆیان دان، له‌و ئاسته‌دا با که‌س بێ لایه‌ن نه‌بێت، چونکه پێمان وایه بێ-لایه‌نیش هه‌مدیسان خزمه‌تى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ولێر ده‌کات".
ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامه‌کانیان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ندامه‌کانى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى هه‌رچه‌ندى ڕووبه‌ڕووى ڕاوه‌دونان و فشار و ڕه‌شبگیریى و زیندانى ببێته‌وه، هه‌رگیز ته‌نازوول و پاشه‌کشێ له فکر و ماف و کار و هه‌ڵوێسته‌کانیدا ڕوونادات و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو پیلانگێڕیه‌کان ده‌بنه‌وه.
