برایه‌کى تره‌مپ کۆچى دوایى کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ته‌مه‌نى 72 ساڵیدا رۆبه‌رت تره‌مپ، برایه‌کى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى نیویۆرک کۆچى دوایى کرد.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى کۆشکى سپى رایگه‌یاند: "براکه‌م باشه‌که‌م رۆبه‌رت کۆچى دوایى کرد، رۆبه‌رت ته‌نها برام نه‌بوو، یه‌کێک بوو له باشترین هاوڕێکانم، ئه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه".
وه‌ک کۆشکى سپى باسى کردووه، رۆبه‌رت تره‌مپ چه‌ند مانگێک نه‌خۆش بووه‌و له که‌رتى عه‌قارات و نیشته‌جێبووندا کارى کردووه.
رۆژى هه‌ینى پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ولایه‌تى نیوجێرسى بڕوات بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى کۆتایى هه‌فته، رۆبه‌رت تره‌مپ، سه‌ردانى براکه‌ى کرد که به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه که‌وتبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار