وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمار: له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌دا پێویسته هه‌رێم و عێراق رێکبکه‌ون

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نێوه‌ندگیرى و هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌ردوولا بگه‌نه رێککه‌وتن.
حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌وڵه‌کانى کاک دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه رێککه‌وتن".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تى دۆسیه‌ى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کاندایه‌و ئه‌و گرژیانه‌ى له‌به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێم بڵاوکرایه‌وه جێگه‌ى سه‌رسورمان بوو".
وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کى خستۆته‌گه‌ر بۆ نێوه‌ندگیریه‌ى ده‌یکات و پێویسته رێکبکه‌ون".
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌فدى هه‌رێمیش سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام دراون.
