مه‌سرور بارزانى پیرۆزبایى له مه‌سعود بارزانى ده‌کات
"پارتى و بارزانى ره‌مزى کوردستانن..بۆیه په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى به‌بۆنه‌ى 74 به‌بۆنه‌ى هه‌فتاو چواره‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى و له‌دایکبونى مه‌سعود بارزانى پیرۆزبایى ده‌کات و ده‌شڵێت:" پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه ".
ده‌قى په‌یامى مه‌سرور بارزانى:
پیروزبایى هه‌فتاو چواره‌مین سالیادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و له دایکبوونى ڕێبه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیمان جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى له هه‌موو کوردستانییه‌کى تێکۆشه‌ر و دڵسۆز و به تایبه‌تى هه‌موو لایه‌نگر و ئه‌ندام و سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌که‌م.
دامه‌زراندنى پارتى وه‌ک گه‌وره‌ترین و سه‌رده‌میانه‌ترین حزبى دیموکرات و جه‌ماوه‌ری، له فراوانترین پانتایى جوگرافى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، وه‌رچه‌رخانێک بوو له خه‌باتى ڕزگاریخوازى گه‌له‌که‌ماندا، که هه‌مو ئازادیخوازێکى له ژێر چه‌تر و ڕێبه‌رایێتى باوکى نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانى نه‌مر کۆ کرده‌وه و روحى به‌رگریکردن و خۆڕ‌اگرى له ناخى هه‌مو نیشتمانپه‌روه‌رێکدا زیندوو کرده‌وه.
به درێژایى مێژووى پێ سه‌روه‌ریى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى زوڵم و سته‌م و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌له‌که‌مان، پارتى خاوه‌نى سه‌دان داستان و سه‌رکه‌وتنه و چه‌ندین ده‌ستکه‌وتى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان به ده‌ستهێناوه و قه‌ڵایه‌کى پۆڵایین بووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان له هه‌موو پارچه‌کاندا و هه‌موو ئازادیخوازێک له سه‌رتاسه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان . هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه. بڕواى نه‌گۆڕى پارتى له خه‌باتى به‌رده‌وام و خۆنه‌چه‌ماندن، واى کرد له گه‌ڵ لایه‌ن و پارته تێکوشه‌ره‌کانى دیکه، کیانى کوردستانى بێته سه‌رنه‌خشه‌ى سیاسه‌تى جیهانی.
سه‌رۆک بارزانى وه‌ک ڕابه‌رێکى نیشتیمانی، چ له به‌ره‌کانى شه‌ێ دژى دوژمنان و تیرۆریستان و چ له سه‌ر ئاستى دیپلوماسیى جیهانی، ئیراده‌ى گه‌لى کوردستانى سه‌رخست و پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لانى له کوردستان زیاتر به‌رجه‌سته کرد و ئومێد و بڕوا به‌خۆبوونى گه‌له‌که‌مانى به مافه ڕه‌واکانى زیندوو کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه که ھه‌رێمه‌که‌مان و ناوچه‌که، گیرۆده‌ى قه‌یرانى سه‌ختى ته‌ندروستى و ئابوورى بووه‌ته‌وه، باشترین ڕێکار بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه، به‌ر له ھه‌ر شتێک یه‌کڕیزى و ته‌بایى ناوخۆى کوردستانه، هیوادارم گشت لایه‌کـ، به‌رپرسیارانه تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک ھه‌میشه، به سه‌ر کۆسپ وسه‌ختییه‌کان زاڵ بین و هه‌موو کێشه‌کانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ش له ڕێگه‌ى ئاشتى و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به تایبه‌تى پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و کیمباران و زیندانییانى سیاسیى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م.
ئه‌م یاده پیروزه پایه‌دار بێت و هیواى ته‌مه‌ندرێژى بۆ جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى ده‌خوازم و ئومێده‌وارم له ژێر ڕێبه‌رایه‌تى ئه‌ودا، گه‌له‌که‌مان به هه‌موو ئاواته‌کانى بگات.
