هاوڵاتى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020، له گه‌ڕه‌کى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى ته‌قه له "ئه‌نجومه‌نه ریشه" کراو فیشه‌ک به‌ر قاچى که‌وتووه. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى راگه‌یاند:" نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى ته‌قه له ئه‌نجومه‌نه ریشه کراوه و بریندار کراوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به وته‌ى خۆی، ته‌قه که‌ره‌کان نه‌ناسراون، له ناو ئۆتۆمبێلێکه‌وه ته‌قه‌یان لێکردووه و ئه‌ویش سکاڵاى تۆمار کردووه". له باره‌ى بارى ته‌ندروستییه‌وه، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وتی: "فیشه‌ک به‌ر قاچى که‌وتووه، ئێستا بارى ته‌ندروستى جێگیره و چاره‌سه‌رى بۆ کراوه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا ده‌ستیکرد به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌ى “Sputnik V”ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 میدیاکانى روسیا بڵاویانکرده‌وه پێکوته‌ى سه‌نته‌ری "گامالیا" ی زانستیی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانى روسیاوه گه‌شه‌ی پێدراوه و پێدانى پێکوته‌که به تووشبووان به دوو قۆناغ ده‌بێت و هه‌ر قۆناغێک بۆ یه‌کێکى تر سێ هه‌فته‌ى له‌نێوانیاندا ده‌بێت. میخائیل موراشکۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی روسیا ڕایگه‌یاندبوو، به پێدانی پێکوته‌که به‌رگری له‌دژی کۆرۆنا له‌ناو جه‌سته‌ی توشبوواندا دروستده‌کات بۆ ماوه‌یه‌ک که ده‌گاته دوو ساڵ. سێشه‌ممه‌ى رابردوو ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆکى ڕوسیا له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى توانیویه‌تى یه‌که‌م پێکوته‌ى دژ به‌کۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت. پێکوته‌که ناونراوه “Sputnik V”، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ هێزو و تواناى ڕوسیا که توانیویه‌تى له ساڵى 1957 یه‌که‌م مانگى ده‌ستکرد له جیهاندا به‌وناوه ڕه‌وانه‌ى بۆشاییه‌کانى ئاسمان بکات". ئه‌مریکا و ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى لاى خۆیانه‌وه ڕایانگه‌یاند، ڕوسیا هیچ ورده‌کارییه‌کى ده‌رباره‌ى پێوه‌ره‌کانى سه‌لامه‌تى و چونێتى ئه‌نجامدانى ڕێکاره‌کانى تاقیکردنه‌وه‌کان ئاشکرا نه‌کردووه و مۆسکۆ ژیانى هاووڵاتیانى خۆى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ ئاشکراى کرد:"مانگانه له‌هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار قاچاخچیه‌تى ده‌کرێت". شاخه‌وان به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ده‌روازه‌ى سنورى باشماخ له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میداى گۆڕان رایگه‌یاند:" کێشه‌ى ئێمه مه‌سه‌له‌ى قاچاخچیه‌تیه که له هه‌موو دونیادا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه کێشه‌یه‌کى ترمان هه‌یه، که پێى ده‌وترێت قاچاخچیه‌تى رێکخراو، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ى له پشته‌وه‌یه، نه‌ک ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌رزى باشماخ به‌ڵکو سه‌رووى ئێمه وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانیش گیریان به ده‌ستیانه‌وه خواردوه‌و ناتوانن کۆنترۆڵى بکه‌ن، ئه‌مانه که‌سانى باڵاده‌ستى ئه‌م وڵاته‌ن ناتوانرێت هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى یاساییان له‌گه‌ڵدا بکرێ". شاخه‌وان به‌کر وتیشی" به مه‌زه‌نده‌ى ئێمه مانگانه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار به قاچاخچیه‌تى به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات". هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" ئێمه له‌ڕێى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه راپۆرتمان به‌رزکردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له گفتوگۆ حزبیه‌کاندا زۆر به روونى باسى ئه‌م بابه‌تانه کراوه، به‌ڵام به داخه‌وه تائێستا نه‌کراوه و هیچ ده‌ستپیشخه‌رییه‌کیش نابینین، له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کدا 10 بۆ 15 کۆمپانیا هه‌ن و زۆربه‌یان حزبین و له ژێر ناوى جۆراوجۆردا پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن و ئه‌مانه قانونیان بۆ ده‌رکراوه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هه‌یه، مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌چێت بۆ ئه‌م کۆمپانیایانه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که"ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتیدا گرتووه که نه‌وتیان له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا ده‌گواسته‌وه". وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به یارمه‌تى هاوبه‌شه بیانییه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتى نه‌وتدا گرتووه که له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا نێردراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ئێستا که‌شتییه‌کان لاى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌سه‌رن که زیاتر له یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه که گه‌وره‌ترین بڕى نه‌وته له ئێرانه‌وه هه‌نارده کرابێت. پێشتر ئیداره‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانێکى له دادگاى فیدراڵیى واشنتۆن وه‌رگرت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و که‌شتییانه‌ى سزاکانى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران پێشێل ده‌که‌ن.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" له کوردستان شه‌رێکى مێژوویى رووده‌دات(شه‌رى حه‌فتانین) چاره‌نوسى کورد و گه‌لان یه‌کلایده‌کاته‌وه" و ده‌شڵێت:" هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه". موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى پاڕاستنى گه‌ل- نه‌په‌گه و ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ستێرک تى ڤى بوو و ڕایگه‌یاند له 36هه‌مین ساڵیادى هه‌ڵمه‌تى 15ى ته‌باخ (ئاب)ـدا قۆناغێکى گرنگیان ده‌ستپێکردووه و له کوردستان شه‌ڕێکى مێژوویى ڕووده‌دات، ئه‌و شه‌ڕه داهاتوو و چاره‌نووسى گه‌لى کورد و گه‌لانى ناوچه‌که یه‌کلایى ده‌کاته‌وه. قه‌ره‌یلان له سه‌ره‌تاى وته‌کانیداوتی: “١٥ى ته‌باخ سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه، هه‌ڵمه‌تێکى مێژوویى هه‌بوونى گه‌لى کورد و تێکۆشانى ئازادییه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌و شێوه‌یه مانادار کردووه و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ڕه‌نجن تیایدا، رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانمانن، ئێمه دڵسۆزیى خۆمان جارێکی‌تر دووباره ده‌که‌ینه‌وه". موڕاد قه‌ره‌یلان ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌سه‌ر هێڵێک تێده‌کۆشن، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێنه‌ڕایه‌تیى رۆح و وره‌ى 15ى ته‌باخ بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش "ئه‌و شه‌ڕه، که ئه‌مڕۆ له هه‌فتانین ڕووده‌دات سه‌رنجى هه‌موان ڕاده‌کێشێت و ئه‌نجامى گرنگى خولقاندووه". هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌موو قورسایى خۆى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى گه‌ریلا له ناو خه‌ڵک و میدیاکاندا بڵاوده‌بێته‌وه و دوژمنیش ئه‌وه ده‌بینێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قورسایى ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى خۆی، هه‌واڵگرى و هێزه تایبه‌ته‌کانى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و گه‌ریلا له‌وى بکاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناتوانێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان، راشیگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین شه‌ڕ له هه‌فتانین گه‌رمتر ببێت، بێگومان دوژمنیش ده‌یه‌وێت هه‌ندێک شتى پێچه‌وانه بکات ئه‌مڕۆ هێڵى پیربولا به چڕى بۆردومان کڕا، له‌به‌ر ئه‌وه له‌وێ زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه، خولوسى ئاکار له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێک و فه‌رمانده پله باڵاکاندا چووه بۆ ئه‌وێ، خواستیان وره به هێزه‌کانیان له‌وێ بده‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه پلانه‌که‌شیان بگۆڕن، چاوه‌ڕێ کڕاوه که هێرشه‌کانیان به ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگى زیاتر بکه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه (هێزه تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌کانیان) زۆر زیاتر بده‌نه پێش، به کورتى ئێمه چاوه‌ڕێین، که شه‌ڕ له هه‌فتانین زۆر گه‌رمتر ببێت. موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" گه‌ریلاکانى هه‌فتانین گه‌ریلاکانى سه‌رده‌من، بێگومان ئه‌و تێکۆشانه ئه‌نجامى ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئه‌م ساته ناتوانین بڵێین، هه‌ڤاڵانى هه‌فتانین به ته‌واوى بێ که‌موکوڕین، نا، هه‌ڤاڵان تا ئاستێک هێڵى گه‌ریلایى سه‌رده‌میان به‌جێهێناوه، به‌ڵام که‌موکوڕیش هه‌یه و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و که‌موکوڕییانه ڕاده‌وه‌ستن، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان که‌موکوڕێ له گۆڕێ نه‌هێڵێن، ئه‌وا که‌س ناتوانێت له به‌ڕامبه‌ر گه‌ریلادا ڕاوه‌ستێت". قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه، چونکه "ترساون و نیگه‌ڕانن" فه‌رمانده‌کانیان به به‌رده‌وامى پێیان ده‌ڵێن، (ئێمه ئه‌م کاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ته‌واو ده‌که‌ین)، به‌ڵام ئه‌وه بووبه دوو مانگ و هه‌موو رۆژێک شه‌ڕ ڕووده‌دات و هه‌موو ڕۆژێک ده‌کوژرێن. هاوکات، قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى خسته‌روو وتى:" ئه‌وان له‌سه‌ر شاخه‌کانن، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌دا سه‌رچاوه‌ى ئاو نییه، ئاو له خواره‌وه‌یه، ئه‌وانیش ناتوانن بچنه خواره‌وه و له ژێره‌وه ئاو ببه‌ن بۆ سه‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاو به کۆپته‌ر له باکووره‌وه ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا جار جار گورز له کۆپته‌ره‌کان ده‌دات، کۆپته‌ره‌کانیش ناتوانن به به‌رده‌وامى به ئاسمانه‌وه بن و هاتوچۆ بکه‌ن، بۆ نمونه، ترس له به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى بڕوات بۆ چالاکییه‌ک هاتوچۆ ده‌کات". " بۆ نمونه له‌و شه‌ڕه‌دا که ئێستا باسم کرد، گورز له دوو کۆپته‌رى کۆبڕا دڕا، بێگومان تاوه‌کو ئێستا گورز له ژماره‌یه‌کى زۆر کۆپته‌ر دراوه، ئه‌و کۆپته‌ڕانه‌ى گورزیان به‌رده‌که‌وێت خێڕا ده‌یان نیشێننه‌وه و به‌و شێویه رێگه له که‌وتنه خواره‌وه‌یان ده‌گرن، ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌وه ڕێگه له که‌وتنه‌خواره‌وه‌یان بگرن، به‌ڵام گورزیان به‌رده‌که‌وێت و هه‌ندێک له‌وانه‌ى له ناو کۆپته‌ره‌کاندان ده‌کوژرێن، به کورتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو کات ناتوانن به کۆپته‌ر ئاو بگوێزنه‌وه، رۆژانه یه‌ک لیتر و نیو (1.5) به یه‌ک که‌سیان ده‌درێت، بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وا گه‌رمه ئه‌و ئاوه به‌ش ناکات، هه‌روه‌ها خواردن به‌شیان ناکات، ئێستا له زۆرێک له ناوچه‌کاندا کێشه‌ى خواردنیشیان هه‌یه، یانى هه‌موو رۆژێک بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆن فه‌رمانیان پێده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا گورزیان لێده‌ده‌ن، ناتوانن له ناوچه‌که‌دا سه‌ربه‌ستانه بجوڵێنه‌وه و ئاویان ده‌ست بکه‌وێت"، موراد قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان پێشیوابوو “نابێت که‌س به‌هۆى ئه‌و زانیارییانه‌وه خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بێت و دوژمن به بچووک سه‌یر بکات، چونکه له‌شه‌ڕداین". موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" دوژمنمان شپرزه بووه، به بنبه‌ست گه‌یشتووه، ئه‌وه‌تا خولوسى ئاکار هات، دیاره ده‌یه‌وێت هێزه‌که‌ى بگۆڕێت، خواستویه‌تى خۆى دۆخه‌که ببینێت، هات و بینینیی، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێک گۆڕانکارى بکه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاش به‌پێى ئه‌وه ئاماده‌کاریى خۆى ده‌کات، پێویسته گه‌ریلا ئاماده بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوازێکى هێرشى دوژمن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له چوارچێوه‌ى جددییه‌تێکى گه‌وره‌دا نزیک ده‌بینه‌وه و ده‌جوڵێینه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواى هه‌ڵوێست له هه‌ریه‌ک له ئیمارات و به‌حره‌ین ده‌کات دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى وڵاته‌که‌ی. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌بدولـله‌تیف زه‌یانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حریه‌ن و شێخ عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیماراتى عه‌ره‌بى کردووه و داواى کردووه، که ئه‌و وڵاتانه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بۆ پاڵپشتى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراق و دوپاتیکردووه‌ته‌وه،که"پێویسته تورکیا پابه‌ند بێت به ڕاگرتنى هێرش و پێشێلکارییه‌کان و کشاندنه‌وه‌ى هێزه له‌سه‌ر خاکى عێراق" لاى خۆیانه‌وه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین و ئیمارات باسى ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌ڵوێستى وڵاته‌کانیان پاڵپشتیکردنى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراقه و سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستدرێژیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیایان کردووه و به پێویستیان زانیوه به په‌له هێرش و داگیرکاریه‌کانى له‌سه‌ر خاکى عێراق ڕابگیرێت. پێشتریش فوئاد حسێن په‌یوه‌ندیى به کۆمکارى عه‌ره‌بى و به‌شێک له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى کرد که پاڵپشتى عێراق بکه‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا و فشار بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرش و پێشێلکاریانه‌ى سوپاى تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌رى عێراق بکه‌ن.
هاوڵاتى جۆوبایدن کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى به سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌نارگیر بکات. جۆوبایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند:"ئه‌ردۆغان رێکخراوى داعشى دامه‌زراندووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کار ده‌که‌ین بۆ که‌رناگیرى ئه‌ردۆغان و ره‌فتاره‌کانى له ناوچه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاس". هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆى له بوونى 50 مووشکى سه‌ر ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته پیشاندا. ئه‌و لێدوانانه‌ى بایدن له چوارچێوه‌ى چاوپێکه‌وتنێکى درێژدایه که له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى " نیۆرک تایمز " ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌نجامى داوه. بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته رێڕه‌وێکى تر‌ى سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بکات به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنیدا که پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئامارى رۆژانه‌ى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 667 تووشبووى نوێى ڤایرۆسه‌که تۆمارکراون و 13 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یاندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٧٠) ١. که‌ره‌نتین: (١٩ هاوڵاتى نوێ له که‌ره‌نتین) ١٧٦ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٧ شوێنى جیاواز (٧٨ سلێمانی)، (٩٨ دهۆک). ٢. پشکنین: (٣٢٩٩ پشکنینى نوێ) (١٩١٢ هه‌ولێر)، (٤٣٢ سلێمانی، ١٢٤ گه‌رمیان، ٣٩٥ ڕاپه‌ڕین)، (٤١٦ دهۆک)، (٢٠ هه‌ڵه‌بجه) ٣. تووشبوو: (٦٦٧ تووشبووى نوێ) (٤١١ هه‌ولێر) (٦١ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان، ٧٧ ڕاپه‌ڕین) (٨٣ دهۆک) (١٤ هه‌ڵه‌بجه) ٤. چاکبوون: (٢٠٧ چاکبوون) (١٢٢ هه‌ولێر) (٢٩ گه‌رمیان) (٤٣ دهۆک) (١٣ هه‌ڵه‌بجه) ٥. مردن: (١٣ مردن) (٧ هه‌ولێر) (٦ سلێمانی) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین ٢١٦٧٠ هاوڵاتى (٢١٤٩٤ ده‌رچوو) پشکنین ٢٤١٤٤٨ (١٠٢٠٨٣ هه‌ولێر، ٧٤٤٥٧ سلێمانی، ٦٢٦١٣ دهۆک، ٢٢٩٥ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٢٠٠٠٢ (٨٠٠٤ هه‌ولێر، ٩٧٥٦ سلێمانی، ١٦١٩ دهۆک، ٦٢٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١١٠٢٨ (٤١٠١ هه‌ولێر، ٥٧٧٨ سلێمانی، ٦٢١ دهۆک، ٥٢٨ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٨٢٦٢ (٣٦٨٤ هه‌ولێر، ٣٥٠٨ سلێمانی، ٩٨٧ دهۆک، ٨٣ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٧١٢ (٢١٩ هه‌ولێر، ٤٧٠ سلێمانی، ١١ دهۆک ، ١٢ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١٤ى ئاب ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کردوه بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 مسته‌فا کازمى له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیر و فه‌رمانده ئه‌منیه بالاکان رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێککه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌دانیشتنى داهاتوى په‌رله‌مان بدرێت و ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆماریش بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنی". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى گونجاو بۆ بۆشایى دادگاى فیدراڵى بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێک ده‌خه‌نه‌ڕو بۆ کارکردنى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان. سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى تایبه‌ت به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ ده‌کات و ده‌بنه شایه‌د له‌سه‌ر پاکى به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌که، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمپانیاکان پێشتر گومانیان له به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشتر هه‌بوه. هاوکات جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، سورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له 6ى (حوزه‌یران/6)ى ساڵى داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هه‌مو جۆرێکیش کارده‌که‌ن بۆ پشتیوانیکردن له‌و هه‌ڵبژاردنه تاوه‌کو به‌پاکى به‌ڕێوه‌بچێت و قۆناغێکى نوێ له‌مێژوى عێراقدا بێته ئاراوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌لێت: پرسى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ حکومه‌تى عێراق پرسێکى هه‌ره‌گرنگه و ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رێکنه‌که‌وێت خراپتر به‌ڕێوه‌یه. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" پرسى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ حکومه‌تى عێراق ئێستا بوه‌ته پرسێکى هه‌ره‌گرنگ و ڕه‌نگه ته‌نها هه‌نگاوى کرده‌یى ئه‌م حکومه‌ته تا ئێستا هه‌ر ئه‌مه بێ. کازمى له‌م پرسه‌دا ناتوانێ هیچ نه‌رمییه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم بنوێنێ، چونکه هه‌ر نه‌رمى نواندنێک له‌م ڕوه‌وه له شوێنه‌کانى تریش ڕیسه‌که‌ى ئه‌کاته‌وه به خوری.". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم گه‌ر به ته‌نگى ژیانى هاونیشتیمانییانى هه‌رێمه‌وه‌ن، پێویسته واز له تاڵانى و قاچاخچێتیى ده‌روازه سنورییه‌کان بهێنن و بۆ ئیداره‌دانى ئه‌م ده‌روازانه و چاودێریکردنى داهاته‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ڕێکبکه‌ون، وه‌گه‌رنا خراپتر به‌ڕێوه‌یه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "له ماوه‌ى پانزه ساڵى ڕابردوودا به به‌رده‌وامى به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسى و حیزبییه‌کانتان کردۆته ئه‌وله‌وییه‌تى کارتان له به‌غدا، ده‌ره‌نجامى ئه‌مه‌ش هیچ یه‌کێک له پرسه نیشتیمانییه‌کانى هه‌رێم له به‌غدا یه‌کلا نه‌بونه‌ته‌وه."
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، داوا له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و ده‌شڵێت:" زامنکردنى مافى ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆران به شه‌فافیه‌ت و دوور له ململانیى سیاسى و گه‌نده‌ڵی" به‌رجه‌سته بکرێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح له نزیکه‌وه چاودێرى ورده‌کارى و کاردانه‌وه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدراڵى کردووه، له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له ماوه‌ى دوو مانگدا بۆ گه‌یشتن به پاکتاوکردنى دارایى که له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شه بودجه له بودجه‌ى ساڵانه‌ى هه‌رێم بنێردرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که پشتیوانى و به شێوه‌ییه‌کى ورد‌و به‌رده‌وام چاودێرى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى کردوه بۆ گه‌یشتن به پاکتاوى یاسایى دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و بابه‌ته، که زۆربه‌ى ئاسته‌نگه‌کانى له رێگه‌ى گفتوگۆوه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو نه‌هێڵراون و که‌م کراونه‌ته‌وه. هاوکات، سه‌رۆک کۆمار سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ى که تیایدا گرژى نیشان ده‌درێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى راستى گفتوگۆکان نییه و ئه‌و راستیه‌ش ناخاته روو که که ئومێدى ئه‌وه ده‌کرێت له کۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رێکى دادپه‌روه‌رانه و یاسایى په‌یڕه‌و بکرێت که مافى گه‌لانى عێراق بپارێزێت و له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیان له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ى که له سه‌ره‌تاوه کردوویه‌تى بۆ گه‌یشتن به پاکتاوێک که زامنى گه‌یشتنى بودجه و دارایى حکومه‌تى فیدراڵ بکات، بۆ هه‌رێم له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم و به دڵنیایه‌وه له رێگه‌ى په‌یره‌وکردنى بنه‌ماى شه‌فافیه‌ت و پشت به‌ستن به ده‌قه یاساییه‌کان که هیچ بۆشاییه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵى و ساخته‌کارى ناهێڵێته‌وه. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه" زامنکردنى مووچه‌ى هاووڵاتیانى عێراقى و له نێویشیاندا هاووڵاتیانى هه‌رێم مافێکى ده‌ستورییه و له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته زامنى ئه‌و مافه بکه‌ن و ده‌ستاو ده‌ستى پێنه‌که‌ن به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و خودى یان به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى و نا یاسایی". به‌رھه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" کاریگه‌رى ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و پێویسته هه‌ست به ئازارى مه‌ترسیدارى هاووڵاتیانى هه‌رێم بکرێت، له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا و داواى کرد که به زوترین کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خودى و سیاسییه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى دایه‌وه و رایگه‌یاند:" شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردووه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ده‌شڵێن: "تێبینى ده‌که‌ین به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له‌باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت". وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، رایگه‌یاندوه، "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌وکاته‌وه‌ى که له په‌رله‌مانى کوردستان متمانه‌ى پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تى چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى ده‌ستورى عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى کردارى ناوه و له‌و روه‌شه‌وه، له 16ى (ته‌موزى /7)ى 2019 سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌که‌م سه‌ردانى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌یى له باره‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رونکرده‌وه، له‌و روه‌شه‌وه، هه‌ردولا رێککه‌وتن که ده‌ستور بکرێته بنه‌ماى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م کێشه‌کان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌شکردوه، شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردوه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ئێمه تێبینى ده‌که‌ن به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت. وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام قه‌رزیان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بکه‌ن، به‌ڵام له 16ى نیسانى 2020ه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌کیان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه نه‌کراوه، له‌کاتێکدا هیچ ده‌قێکى یاسایى و ده‌ستورى نیه که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رابگیرێت". وه‌زاره‌تى دارایی، وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدڕاڵ هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌یان کردوه نه‌دراوه‌ته موچه‌خۆران، به‌هه‌مو جۆرێک ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌نه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، کۆى گشتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى و خانه‌نشینى و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى 893 ملیار دیناره، له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه له‌ساڵى 2019 ته‌نها 453 ملیار دینار مانگانه ره‌وانه کراوه که ئه‌وه‌ش ده‌کاته 51%ى کۆى موچه‌کان، ئه‌و بڕه‌ى دیکه‌ش که ماوه‌ته‌وه له داهاتى نه‌وت و ناوخۆ و ده‌روازه‌کان دابینکراوه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، موچه‌ى مانگه‌کان 5، 6، 7 و 8ى ساڵى 2020ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بڕدراوه، بۆیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌کراوه و به سستى به‌ڕێوه‌چوو. جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵوێسته‌کانیان نه‌رمیان نواندوه و به‌گوێره‌ى مادده‌ى 114ى ده‌ستوریش که تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌بردنى گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوه‌کانیان پێچه‌وانه نه‌بون، بۆیه حکومه‌تى عێراق هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ى که خراونه‌ته‌ڕو. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌شڵێت، راگرتنى موچه و دروستکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رونى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ده‌روازه سنوریه‌کانى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و بنه‌ماکانى لێکتێنه‌گه‌یشتنى نێوان هه‌ردولایه. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونیکرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا هاتوه که داواکراوه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان راسته‌وخۆ دابه‌شبکرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت دۆخى خراپى ئابورى هه‌رێم قۆزنه‌وه بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌کانیان، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به سه‌قامگیرى وڵات و به‌رژه‌وه‌ندى هاوىتیان ناکات و له‌گه‌ڵ سیستمى فیدڕاڵى له عێراق یه‌کناگرێته‌وه. سه‌باره‌ت به په‌کخستنى دانوستانه‌کانیش، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردوه، شه‌ش جار به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن شاندى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردوه، به‌ڵام هه‌رجاره‌و بیانویه‌ک بۆ نه‌گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن ده‌دۆزرێته‌وه.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" بێباکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م دۆخه‌ى ئێستادا ترسناکه‌و سه‌ره‌تاکانى مه‌ترسى له‌سه‌ر چاره‌نوسى هه‌رێم ده‌رکه‌وتون و ده‌شڵێت"مه‌رگى خۆمم پێ خۆشتره، له روخاندنى حکومه‌تى هه‌رێم...نه‌ک ده‌سته‌پاچه بێ به‌رامبه‌ر کێشه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 مه‌لا به‌ختیار، له نوسینێکدا له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک، رایگه‌یاند:"یه‌کێتیو پارتى رۆژى 11ى ئاب راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شیان ده‌رکردو دورونزیک، دڵنیاییان بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایی، له‌پێشه‌وه‌دا، گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى دزراوى گومرگه‌کان‌و شیرینى نه‌وت‌و نه‌وتى قاچاخ، نه‌دایه خه‌ڵک". هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به‌وه راگه‌یه‌ندراوى دوێنێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردوه ده‌رباره‌ى شایسته داراییه‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێى به‌غدا که تێیدا به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى خستۆته سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم به‌تایبه‌ت له راده‌ستنه‌کردنى گومرگه‌کاندا. مه‌لا به‌ختیار وتوشیه‌تی"له کۆبونه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمیشدا، بگره‌و به‌رده له‌سه‌ر دابینکردنى موچه، که‌مکردنه‌وه‌ى موچه، چۆنیه‌تى دابینکردنى موچه هه‌یه‌و ئاسۆ.. تاریکه!" هه‌روه‌ک له به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌یدا هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که جگه له‌و راستیانه، دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌دا، سه‌ره‌تاکانى مه‌ترسیان له‌سه‌ر چاره‌نوسى هه‌رێمى کوردستان ده‌رکه‌وتوه‌و وتوشیه‌تی"ئه‌گه‌رى ئه‌وه له‌ئارادا هه‌یه، که سه‌ره‌نجامى ئه‌م قه‌یرانه دارایی‌و سیاسی‌و ئاساییشه‌ى دنیا‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرتۆته‌وه، بۆ جۆرێک له چاره‌سه‌رى سیاسی-ئابوری-ئاساییشى ئه‌وتۆ له‌پشتى په‌رده‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا، بگه‌ڕێن‌و تیایدا.. زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کان له‌نێوان خۆیاندا رێکبکه‌ون.. که مێژو پێمانده‌ڵێ، رێکه‌وتنى گه‌رمه‌ى قه‌یران‌و مه‌ترسیه‌کان، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی، حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌ر حسابى ماف‌و خه‌باتى گه‌لان، ده‌پارێزرێن‌و ده‌سه‌پێنرێن". جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه‌دا.. ده‌بێ له‌خۆمان بپرسین: ئایا، ده‌سته‌به‌رێک له‌عێراقدا هه‌یه، پیلانێک دژى هه‌رێم، له‌ئارادا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر دوچارى روداوى نه‌خوازراویش نه‌کرێ.. به‌ڵام ئایا مه‌ترسى ئه‌وه نییه ناچارى پاشه‌کشه‌ى چاوه‌ڕوانه‌کراو، بکرێ!!" مه‌لا به‌خیتار جه‌ختى کردۆته‌وه که "له‌م دۆخه‌ى ناوچه‌که، عێراق، کوردستان، هێزه سیاسیه‌کان، حکومه‌تى هه‌رێم‌و توڕه‌یى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى جه‌ماوه‌ردا، حکومه‌ت به‌م بێباکیه به‌رامبه‌ر تاڵانکردنى گومرگه‌کان‌و نادیارى داهاتى شیرینى نه‌وت‌و نه‌وتى دزراو، هاوکات سه‌رسه‌ختى حکومه‌تى کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى شایسته داراییه‌کان (که ئه‌وان حکومه‌تى هه‌رێم.. به راست‌و درۆ ده‌که‌نه پاساو) ئایا، ئه‌م دۆخه سیاسی-ئابورییه.. نیشانه‌ى سه‌ره‌تاکانى له گرێژنه ده‌رچونى هه‌لومه‌رجى بابه‌تى نییه؟" هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "هه‌لومه‌رجى بابه‌تی.. ماناکه‌ى رون‌و رۆشنه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى نه‌مابێ‌و خه‌ڵکیش به چاره‌سه‌ره نیوه‌چڵه‌کانى حکومه‌ت رازى نه‌بێ.. که حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى نه‌ماو خه‌ڵکیش پشوى بگاته کۆتایی.. ئیتر دۆخى شۆرشگێڕانه‌ى گۆڕانکارى ده‌خوڵقێ.. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، ده‌رکه‌وت به‌بێ حیزبێکى مێژویى به‌هێزیش.. حکومه‌ته‌کان ده‌گۆڕدرێن." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی"به‌نده.. مه‌رگى خۆمم پێ خۆشتره، له روخاندنى حکومه‌تى هه‌رێم.. وه‌کو حکومه‌تى خه‌ڵک.. حکومه‌تێک، به‌ڕاستى بتوانێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کان چاره‌سه‌ر بکات‌و ژیانى مه‌ده‌نى پێشبخات.. نه‌ک ده‌سته‌پاچه بێ به‌رامبه‌ر کێشه‌کان، ته‌نانه‌ت نه‌توانێ گه‌نده‌ڵکاره رسواکانیش سزا بدات، بێباکى له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا، ترسناکه." مه‌لا به‌ختیار پێى وایه له‌م دۆخه‌دا ته‌نها مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى ده‌توانێت کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى بۆ: حیزبه‌کان، رێکخراوه‌کان، پسپۆڕه‌کان، سازبدات‌و به‌رپرسیارێتى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانه‌کان، له‌ناو کۆنگره‌که‌دا، دیارى بکرێن به‌ڵام "به‌مه‌رجێ ته‌واوى بڕیاره‌کانى جێبه‌جێ بکرێ. نه‌ک کۆنگره بۆ ده‌ستخه‌ڕۆکردنى رایگشتی!!" مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانى به‌و داوایه‌ى رازى نه‌بێت، ئه‌وا داوا ده‌کات "حکومه‌تى هه‌رێم رێگاى شیاوتر بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بدۆزێته‌وه. یاخود، رادیکاڵانه.. داهاتى گومرگه‌کان‌و نه‌وتى دزراو.. کۆنترۆڵ بکات‌و بۆ حکومه‌تى بگێڕێته‌وه.. هه‌تا فریاى موچه‌ى خه‌ڵک بکه‌ون." ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "بێباکی.. ناکاته ئه‌ستۆپاکی. به‌ڵکو بێباکى لاى خه‌ڵک وا لێکده‌درێته‌وه، که تاڵانی‌و گه‌نده‌ڵی.. داده‌پۆشرێ.. شۆڕه‌سواره‌کانى گه‌نده‌ڵیش.. یه‌ک به یه‌ک، له ویژدانى خه‌ڵکدا ناسراون. ته‌نها هه‌لپه‌رست‌و مشه‌خۆره‌کان، پاره‌یان بۆ داده‌دۆشن‌و داده‌پۆشن!!"
هاوڵاتى سعودیه ئاشکرایکرد که تاران به‌رپرسیى سه‌ره‌کیى هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆیه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 عه‌بدولعه‌زیز واسڵ، نێرده‌ى سعودیه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وتارێکدا له‌به‌رده‌م ئه‌و رێکخراوه رایگه‌یاند:" ئێران میلیشیاکان پڕ چه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى ناوچه‌که تێکبدات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" تاران چه‌ک به گروپه تیرۆرستییه‌کان ده‌دات پێویسته که ئه‌و وڵاته به کرده‌وه نیازپاکیى خۆى بسه‌لمێنێت نه‌ک به قسه". هاوکات، باڵیۆزى سعودیه له‌باره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆى وڵاته‌که‌ى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌ئکیدیان کردووه‌ته‌وه که "ئێران به‌رپرسه له‌و هێرشانه". له ساڵى رابردوودا دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانى سعودیه به موشه‌کى جۆرى کروز و به فڕۆکه‌ى فڕۆکه‌وان هێرشیان کرایه‌سه‌ر و زیانێکى زۆریان پێگه‌یشت و ئه‌وکاتیش له‌لایه‌ن وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا ئێرانى تۆمه‌تبار کرد که ئه‌و هێرشه‌یان بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه ئه‌نجام داوه‌و ئێرانیش ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ناسنامه‌ى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ى ئاشکراکرد که رۆژى سێشه‌ممه له بۆردومانى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا له سنوورى شارۆچکه‌ى سیده‌کان شه‌هیدکرا. به‌پێێ راگه‌یه‌ندراوه‌ى په‌که‌که، ئه‌و گه‌ریلایه ناوى مورات کالکۆیه و ناسناوى عه‌گیت گارزان بووه و به‌رپرسى خواکوڕکى په‌که‌که بووه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندووه "له ئه‌نجامى هێرشى 11ى مانگ له ده‌ڤه‌رى برادۆست (عه‌گید گارزان) له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانى سوپاى عێراق شه‌هید بووه، له‌ناوچه‌کانى چه‌لێ و جودیش له ئه‌نجامى چالاکى گه‌ریلاکانمان له دژى سوپاى تورکیا 9 سه‌ربازى تورکیا کوژران".