یوسف محه‌مه‌د: کازمى له‌پرسى ده‌روازه سنورییه‌کاندا نه‌رمى نانوێنێت... خراپتر به‌ڕێوه‌یه
"له ماوه‌ى پانزه ساڵى ڕابردوودا به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسى و حیزبییه‌کانتان کردۆته ئه‌وله‌وییه‌تى کارتان له به‌غدا".

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌لێت: پرسى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ حکومه‌تى عێراق پرسێکى هه‌ره‌گرنگه و ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رێکنه‌که‌وێت خراپتر به‌ڕێوه‌یه.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" پرسى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ حکومه‌تى عێراق ئێستا بوه‌ته پرسێکى هه‌ره‌گرنگ و ڕه‌نگه ته‌نها هه‌نگاوى کرده‌یى ئه‌م حکومه‌ته تا ئێستا هه‌ر ئه‌مه بێ. کازمى له‌م پرسه‌دا ناتوانێ هیچ نه‌رمییه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم بنوێنێ، چونکه هه‌ر نه‌رمى نواندنێک له‌م ڕوه‌وه له شوێنه‌کانى تریش ڕیسه‌که‌ى ئه‌کاته‌وه به خوری.".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم گه‌ر به ته‌نگى ژیانى هاونیشتیمانییانى هه‌رێمه‌وه‌ن، پێویسته واز له تاڵانى و قاچاخچێتیى ده‌روازه سنورییه‌کان بهێنن و بۆ ئیداره‌دانى ئه‌م ده‌روازانه و چاودێریکردنى داهاته‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ڕێکبکه‌ون، وه‌گه‌رنا خراپتر به‌ڕێوه‌یه".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "له ماوه‌ى پانزه ساڵى ڕابردوودا به به‌رده‌وامى به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسى و حیزبییه‌کانتان کردۆته ئه‌وله‌وییه‌تى کارتان له به‌غدا، ده‌ره‌نجامى ئه‌مه‌ش هیچ یه‌کێک له پرسه نیشتیمانییه‌کانى هه‌رێم له به‌غدا یه‌کلا نه‌بونه‌ته‌وه."
