وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم به‌نوسراو وه‌ڵامى به‌غدا ده‌داته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى دایه‌وه و رایگه‌یاند:" شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردووه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ده‌شڵێن: "تێبینى ده‌که‌ین به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له‌باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت".
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، رایگه‌یاندوه، "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌وکاته‌وه‌ى که له په‌رله‌مانى کوردستان متمانه‌ى پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تى چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى ده‌ستورى عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى کردارى ناوه و له‌و روه‌شه‌وه، له 16ى (ته‌موزى /7)ى 2019 سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌که‌م سه‌ردانى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌یى له باره‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رونکرده‌وه، له‌و روه‌شه‌وه، هه‌ردولا رێککه‌وتن که ده‌ستور بکرێته بنه‌ماى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م کێشه‌کان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌شکردوه، شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردوه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ئێمه تێبینى ده‌که‌ن به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام قه‌رزیان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بکه‌ن، به‌ڵام له 16ى نیسانى 2020ه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌کیان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه نه‌کراوه، له‌کاتێکدا هیچ ده‌قێکى یاسایى و ده‌ستورى نیه که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رابگیرێت".
وه‌زاره‌تى دارایی، وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدڕاڵ هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌یان کردوه نه‌دراوه‌ته موچه‌خۆران، به‌هه‌مو جۆرێک ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، کۆى گشتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى و خانه‌نشینى و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى 893 ملیار دیناره، له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه له‌ساڵى 2019 ته‌نها 453 ملیار دینار مانگانه ره‌وانه کراوه که ئه‌وه‌ش ده‌کاته 51%ى کۆى موچه‌کان، ئه‌و بڕه‌ى دیکه‌ش که ماوه‌ته‌وه له داهاتى نه‌وت و ناوخۆ و ده‌روازه‌کان دابینکراوه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، موچه‌ى مانگه‌کان 5، 6، 7 و 8ى ساڵى 2020ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بڕدراوه، بۆیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌کراوه و به سستى به‌ڕێوه‌چوو.
جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵوێسته‌کانیان نه‌رمیان نواندوه و به‌گوێره‌ى مادده‌ى 114ى ده‌ستوریش که تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌بردنى گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوه‌کانیان پێچه‌وانه نه‌بون، بۆیه حکومه‌تى عێراق هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ى که خراونه‌ته‌ڕو.
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌شڵێت، راگرتنى موچه و دروستکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رونى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ده‌روازه سنوریه‌کانى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و بنه‌ماکانى لێکتێنه‌گه‌یشتنى نێوان هه‌ردولایه.
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونیکرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا هاتوه که داواکراوه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان راسته‌وخۆ دابه‌شبکرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت دۆخى خراپى ئابورى هه‌رێم قۆزنه‌وه بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌کانیان، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به سه‌قامگیرى وڵات و به‌رژه‌وه‌ندى هاوىتیان ناکات و له‌گه‌ڵ سیستمى فیدڕاڵى له عێراق یه‌کناگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌کخستنى دانوستانه‌کانیش، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردوه، شه‌ش جار به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن شاندى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردوه، به‌ڵام هه‌رجاره‌و بیانویه‌ک بۆ نه‌گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن ده‌دۆزرێته‌وه.
