به‌رهه‌م ساڵح داواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم و عێراق بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق، داوا له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و ده‌شڵێت:" زامنکردنى مافى ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆران به شه‌فافیه‌ت و دوور له ململانیى سیاسى و گه‌نده‌ڵی" به‌رجه‌سته بکرێت.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح له نزیکه‌وه چاودێرى ورده‌کارى و کاردانه‌وه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدراڵى کردووه، له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له ماوه‌ى دوو مانگدا بۆ گه‌یشتن به پاکتاوکردنى دارایى که له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شه بودجه له بودجه‌ى ساڵانه‌ى هه‌رێم بنێردرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که پشتیوانى و به شێوه‌ییه‌کى ورد‌و به‌رده‌وام چاودێرى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى کردوه بۆ گه‌یشتن به پاکتاوى یاسایى دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و بابه‌ته، که زۆربه‌ى ئاسته‌نگه‌کانى له رێگه‌ى گفتوگۆوه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو نه‌هێڵراون و که‌م کراونه‌ته‌وه.
هاوکات، سه‌رۆک کۆمار سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ى که تیایدا گرژى نیشان ده‌درێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى راستى گفتوگۆکان نییه و ئه‌و راستیه‌ش ناخاته روو که که ئومێدى ئه‌وه ده‌کرێت له کۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رێکى دادپه‌روه‌رانه و یاسایى په‌یڕه‌و بکرێت که مافى گه‌لانى عێراق بپارێزێت و له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیان له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌رێمى کوردستان.
سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ى که له سه‌ره‌تاوه کردوویه‌تى بۆ گه‌یشتن به پاکتاوێک که زامنى گه‌یشتنى بودجه و دارایى حکومه‌تى فیدراڵ بکات، بۆ هه‌رێم له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم و به دڵنیایه‌وه له رێگه‌ى په‌یره‌وکردنى بنه‌ماى شه‌فافیه‌ت و پشت به‌ستن به ده‌قه یاساییه‌کان که هیچ بۆشاییه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵى و ساخته‌کارى ناهێڵێته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه" زامنکردنى مووچه‌ى هاووڵاتیانى عێراقى و له نێویشیاندا هاووڵاتیانى هه‌رێم مافێکى ده‌ستورییه و له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته زامنى ئه‌و مافه بکه‌ن و ده‌ستاو ده‌ستى پێنه‌که‌ن به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و خودى یان به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى و نا یاسایی".
به‌رھه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" کاریگه‌رى ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و پێویسته هه‌ست به ئازارى مه‌ترسیدارى هاووڵاتیانى هه‌رێم بکرێت، له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا و داواى کرد که به زوترین کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خودى و سیاسییه‌وه".
