عێراق دژى هێرشه‌کانى تورکیا جوڵه دبلۆماسییه‌کانى ده‌ستپێده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواى هه‌ڵوێست له هه‌ریه‌ک له ئیمارات و به‌حره‌ین ده‌کات دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى وڵاته‌که‌ی.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌بدولـله‌تیف زه‌یانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حریه‌ن و شێخ عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیماراتى عه‌ره‌بى کردووه و داواى کردووه، که ئه‌و وڵاتانه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بۆ پاڵپشتى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراق و دوپاتیکردووه‌ته‌وه،که"پێویسته تورکیا پابه‌ند بێت به ڕاگرتنى هێرش و پێشێلکارییه‌کان و کشاندنه‌وه‌ى هێزه له‌سه‌ر خاکى عێراق"
لاى خۆیانه‌وه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین و ئیمارات باسى ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌ڵوێستى وڵاته‌کانیان پاڵپشتیکردنى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراقه و سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستدرێژیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیایان کردووه و به پێویستیان زانیوه به په‌له هێرش و داگیرکاریه‌کانى له‌سه‌ر خاکى عێراق ڕابگیرێت.
پێشتریش فوئاد حسێن په‌یوه‌ندیى به کۆمکارى عه‌ره‌بى و به‌شێک له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى کرد که پاڵپشتى عێراق بکه‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا و فشار بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرش و پێشێلکاریانه‌ى سوپاى تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌رى عێراق بکه‌ن.
