په‌که‌که: به‌رپرسى خواکورکى په‌که‌که له سیده‌کان شه‌هید بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ناسنامه‌ى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ى ئاشکراکرد که رۆژى سێشه‌ممه له بۆردومانى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا له سنوورى شارۆچکه‌ى سیده‌کان شه‌هیدکرا.
به‌پێێ راگه‌یه‌ندراوه‌ى په‌که‌که، ئه‌و گه‌ریلایه ناوى مورات کالکۆیه و ناسناوى عه‌گیت گارزان بووه و به‌رپرسى خواکوڕکى په‌که‌که بووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندووه "له ئه‌نجامى هێرشى 11ى مانگ له ده‌ڤه‌رى برادۆست (عه‌گید گارزان) له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانى سوپاى عێراق شه‌هید بووه، له‌ناوچه‌کانى چه‌لێ و جودیش له ئه‌نجامى چالاکى گه‌ریلاکانمان له دژى سوپاى تورکیا 9 سه‌ربازى تورکیا کوژران".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار