به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى باشماخ: مانگانه 20 ملیۆن دۆلار به قاچاغچێتى ده‌روات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ ئاشکراى کرد:"مانگانه له‌هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار قاچاخچیه‌تى ده‌کرێت".
شاخه‌وان به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ده‌روازه‌ى سنورى باشماخ له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میداى گۆڕان رایگه‌یاند:" کێشه‌ى ئێمه مه‌سه‌له‌ى قاچاخچیه‌تیه که له هه‌موو دونیادا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه کێشه‌یه‌کى ترمان هه‌یه، که پێى ده‌وترێت قاچاخچیه‌تى رێکخراو، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ى له پشته‌وه‌یه، نه‌ک ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌رزى باشماخ به‌ڵکو سه‌رووى ئێمه وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانیش گیریان به ده‌ستیانه‌وه خواردوه‌و ناتوانن کۆنترۆڵى بکه‌ن، ئه‌مانه که‌سانى باڵاده‌ستى ئه‌م وڵاته‌ن ناتوانرێت هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى یاساییان له‌گه‌ڵدا بکرێ".
شاخه‌وان به‌کر وتیشی" به مه‌زه‌نده‌ى ئێمه مانگانه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار به قاچاخچیه‌تى به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" ئێمه له‌ڕێى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه راپۆرتمان به‌رزکردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له گفتوگۆ حزبیه‌کاندا زۆر به روونى باسى ئه‌م بابه‌تانه کراوه، به‌ڵام به داخه‌وه تائێستا نه‌کراوه و هیچ ده‌ستپیشخه‌رییه‌کیش نابینین، له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کدا 10 بۆ 15 کۆمپانیا هه‌ن و زۆربه‌یان حزبین و له ژێر ناوى جۆراوجۆردا پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن و ئه‌مانه قانونیان بۆ ده‌رکراوه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هه‌یه، مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌چێت بۆ ئه‌م کۆمپانیایانه".
