سعودیه به فه‌رمى به‌رپرسى هێرشه‌کانى سه‌ر ئارامکۆى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سعودیه ئاشکرایکرد که تاران به‌رپرسیى سه‌ره‌کیى هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆیه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 عه‌بدولعه‌زیز واسڵ، نێرده‌ى سعودیه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وتارێکدا له‌به‌رده‌م ئه‌و رێکخراوه رایگه‌یاند:" ئێران میلیشیاکان پڕ چه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى ناوچه‌که تێکبدات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" تاران چه‌ک به گروپه تیرۆرستییه‌کان ده‌دات پێویسته که ئه‌و وڵاته به کرده‌وه نیازپاکیى خۆى بسه‌لمێنێت نه‌ک به قسه".
هاوکات، باڵیۆزى سعودیه له‌باره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆى وڵاته‌که‌ى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌ئکیدیان کردووه‌ته‌وه که "ئێران به‌رپرسه له‌و هێرشانه".
له ساڵى رابردوودا دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانى سعودیه به موشه‌کى جۆرى کروز و به فڕۆکه‌ى فڕۆکه‌وان هێرشیان کرایه‌سه‌ر و زیانێکى زۆریان پێگه‌یشت و ئه‌وکاتیش له‌لایه‌ن وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا ئێرانى تۆمه‌تبار کرد که ئه‌و هێرشه‌یان بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه ئه‌نجام داوه‌و ئێرانیش ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
