هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، داوا له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و ده‌شڵێت:" زامنکردنى مافى ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆران به شه‌فافیه‌ت و دوور له ململانیى سیاسى و گه‌نده‌ڵی" به‌رجه‌سته بکرێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح له نزیکه‌وه چاودێرى ورده‌کارى و کاردانه‌وه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدراڵى کردووه، له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له ماوه‌ى دوو مانگدا بۆ گه‌یشتن به پاکتاوکردنى دارایى که له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شه بودجه له بودجه‌ى ساڵانه‌ى هه‌رێم بنێردرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که پشتیوانى و به شێوه‌ییه‌کى ورد‌و به‌رده‌وام چاودێرى گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانى کردوه بۆ گه‌یشتن به پاکتاوى یاسایى دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و بابه‌ته، که زۆربه‌ى ئاسته‌نگه‌کانى له رێگه‌ى گفتوگۆوه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو نه‌هێڵراون و که‌م کراونه‌ته‌وه. هاوکات، سه‌رۆک کۆمار سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ى که تیایدا گرژى نیشان ده‌درێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى راستى گفتوگۆکان نییه و ئه‌و راستیه‌ش ناخاته روو که که ئومێدى ئه‌وه ده‌کرێت له کۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رێکى دادپه‌روه‌رانه و یاسایى په‌یڕه‌و بکرێت که مافى گه‌لانى عێراق بپارێزێت و له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیان له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ى که له سه‌ره‌تاوه کردوویه‌تى بۆ گه‌یشتن به پاکتاوێک که زامنى گه‌یشتنى بودجه و دارایى حکومه‌تى فیدراڵ بکات، بۆ هه‌رێم له ناویشیاندا مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم و به دڵنیایه‌وه له رێگه‌ى په‌یره‌وکردنى بنه‌ماى شه‌فافیه‌ت و پشت به‌ستن به ده‌قه یاساییه‌کان که هیچ بۆشاییه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵى و ساخته‌کارى ناهێڵێته‌وه. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه" زامنکردنى مووچه‌ى هاووڵاتیانى عێراقى و له نێویشیاندا هاووڵاتیانى هه‌رێم مافێکى ده‌ستورییه و له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته زامنى ئه‌و مافه بکه‌ن و ده‌ستاو ده‌ستى پێنه‌که‌ن به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و خودى یان به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى و نا یاسایی". به‌رھه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" کاریگه‌رى ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کان له‌باره‌ى بابه‌ته داراییه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر مافى هاوونیشتمانیانى هه‌رێمى کوردستان له رووى یاساییه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و پێویسته هه‌ست به ئازارى مه‌ترسیدارى هاووڵاتیانى هه‌رێم بکرێت، له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا و داواى کرد که به زوترین کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خودى و سیاسییه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى دایه‌وه و رایگه‌یاند:" شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردووه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ده‌شڵێن: "تێبینى ده‌که‌ین به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له‌باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت". وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، رایگه‌یاندوه، "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌وکاته‌وه‌ى که له په‌رله‌مانى کوردستان متمانه‌ى پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تى چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى ده‌ستورى عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى کردارى ناوه و له‌و روه‌شه‌وه، له 16ى (ته‌موزى /7)ى 2019 سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌که‌م سه‌ردانى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌یى له باره‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رونکرده‌وه، له‌و روه‌شه‌وه، هه‌ردولا رێککه‌وتن که ده‌ستور بکرێته بنه‌ماى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م کێشه‌کان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌شکردوه، شاندى دانوستانکارى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غداى کردوه، له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى زۆرێک له پرسه‌کان، به‌ڵام ئێمه تێبینى ده‌که‌ن به‌م دواییانه ده‌ستى ده‌ستى ده‌کرێت و پرسى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ له باره‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دواده‌خرێت. وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام قه‌رزیان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بکه‌ن، به‌ڵام له 16ى نیسانى 2020ه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌کیان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه نه‌کراوه، له‌کاتێکدا هیچ ده‌قێکى یاسایى و ده‌ستورى نیه که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رابگیرێت". وه‌زاره‌تى دارایی، وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدڕاڵ هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌یان کردوه نه‌دراوه‌ته موچه‌خۆران، به‌هه‌مو جۆرێک ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌نه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، کۆى گشتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى و خانه‌نشینى و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى 893 ملیار دیناره، له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه له‌ساڵى 2019 ته‌نها 453 ملیار دینار مانگانه ره‌وانه کراوه که ئه‌وه‌ش ده‌کاته 51%ى کۆى موچه‌کان، ئه‌و بڕه‌ى دیکه‌ش که ماوه‌ته‌وه له داهاتى نه‌وت و ناوخۆ و ده‌روازه‌کان دابینکراوه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، موچه‌ى مانگه‌کان 5، 6، 7 و 8ى ساڵى 2020ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بڕدراوه، بۆیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌کراوه و به سستى به‌ڕێوه‌چوو. جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵوێسته‌کانیان نه‌رمیان نواندوه و به‌گوێره‌ى مادده‌ى 114ى ده‌ستوریش که تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌بردنى گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوه‌کانیان پێچه‌وانه نه‌بون، بۆیه حکومه‌تى عێراق هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ى که خراونه‌ته‌ڕو. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌شڵێت، راگرتنى موچه و دروستکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رونى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ده‌روازه سنوریه‌کانى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و بنه‌ماکانى لێکتێنه‌گه‌یشتنى نێوان هه‌ردولایه. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونیکرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا هاتوه که داواکراوه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان راسته‌وخۆ دابه‌شبکرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت دۆخى خراپى ئابورى هه‌رێم قۆزنه‌وه بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌کانیان، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به سه‌قامگیرى وڵات و به‌رژه‌وه‌ندى هاوىتیان ناکات و له‌گه‌ڵ سیستمى فیدڕاڵى له عێراق یه‌کناگرێته‌وه. سه‌باره‌ت به په‌کخستنى دانوستانه‌کانیش، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردوه، شه‌ش جار به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن شاندى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردوه، به‌ڵام هه‌رجاره‌و بیانویه‌ک بۆ نه‌گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن ده‌دۆزرێته‌وه.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" بێباکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م دۆخه‌ى ئێستادا ترسناکه‌و سه‌ره‌تاکانى مه‌ترسى له‌سه‌ر چاره‌نوسى هه‌رێم ده‌رکه‌وتون و ده‌شڵێت"مه‌رگى خۆمم پێ خۆشتره، له روخاندنى حکومه‌تى هه‌رێم...نه‌ک ده‌سته‌پاچه بێ به‌رامبه‌ر کێشه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 مه‌لا به‌ختیار، له نوسینێکدا له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک، رایگه‌یاند:"یه‌کێتیو پارتى رۆژى 11ى ئاب راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شیان ده‌رکردو دورونزیک، دڵنیاییان بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایی، له‌پێشه‌وه‌دا، گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى دزراوى گومرگه‌کان‌و شیرینى نه‌وت‌و نه‌وتى قاچاخ، نه‌دایه خه‌ڵک". هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به‌وه راگه‌یه‌ندراوى دوێنێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردوه ده‌رباره‌ى شایسته داراییه‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێى به‌غدا که تێیدا به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى خستۆته سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم به‌تایبه‌ت له راده‌ستنه‌کردنى گومرگه‌کاندا. مه‌لا به‌ختیار وتوشیه‌تی"له کۆبونه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمیشدا، بگره‌و به‌رده له‌سه‌ر دابینکردنى موچه، که‌مکردنه‌وه‌ى موچه، چۆنیه‌تى دابینکردنى موچه هه‌یه‌و ئاسۆ.. تاریکه!" هه‌روه‌ک له به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌یدا هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که جگه له‌و راستیانه، دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌دا، سه‌ره‌تاکانى مه‌ترسیان له‌سه‌ر چاره‌نوسى هه‌رێمى کوردستان ده‌رکه‌وتوه‌و وتوشیه‌تی"ئه‌گه‌رى ئه‌وه له‌ئارادا هه‌یه، که سه‌ره‌نجامى ئه‌م قه‌یرانه دارایی‌و سیاسی‌و ئاساییشه‌ى دنیا‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرتۆته‌وه، بۆ جۆرێک له چاره‌سه‌رى سیاسی-ئابوری-ئاساییشى ئه‌وتۆ له‌پشتى په‌رده‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا، بگه‌ڕێن‌و تیایدا.. زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کان له‌نێوان خۆیاندا رێکبکه‌ون.. که مێژو پێمانده‌ڵێ، رێکه‌وتنى گه‌رمه‌ى قه‌یران‌و مه‌ترسیه‌کان، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی، حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌ر حسابى ماف‌و خه‌باتى گه‌لان، ده‌پارێزرێن‌و ده‌سه‌پێنرێن". جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه‌دا.. ده‌بێ له‌خۆمان بپرسین: ئایا، ده‌سته‌به‌رێک له‌عێراقدا هه‌یه، پیلانێک دژى هه‌رێم، له‌ئارادا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر دوچارى روداوى نه‌خوازراویش نه‌کرێ.. به‌ڵام ئایا مه‌ترسى ئه‌وه نییه ناچارى پاشه‌کشه‌ى چاوه‌ڕوانه‌کراو، بکرێ!!" مه‌لا به‌خیتار جه‌ختى کردۆته‌وه که "له‌م دۆخه‌ى ناوچه‌که، عێراق، کوردستان، هێزه سیاسیه‌کان، حکومه‌تى هه‌رێم‌و توڕه‌یى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى جه‌ماوه‌ردا، حکومه‌ت به‌م بێباکیه به‌رامبه‌ر تاڵانکردنى گومرگه‌کان‌و نادیارى داهاتى شیرینى نه‌وت‌و نه‌وتى دزراو، هاوکات سه‌رسه‌ختى حکومه‌تى کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى شایسته داراییه‌کان (که ئه‌وان حکومه‌تى هه‌رێم.. به راست‌و درۆ ده‌که‌نه پاساو) ئایا، ئه‌م دۆخه سیاسی-ئابورییه.. نیشانه‌ى سه‌ره‌تاکانى له گرێژنه ده‌رچونى هه‌لومه‌رجى بابه‌تى نییه؟" هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "هه‌لومه‌رجى بابه‌تی.. ماناکه‌ى رون‌و رۆشنه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى نه‌مابێ‌و خه‌ڵکیش به چاره‌سه‌ره نیوه‌چڵه‌کانى حکومه‌ت رازى نه‌بێ.. که حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى نه‌ماو خه‌ڵکیش پشوى بگاته کۆتایی.. ئیتر دۆخى شۆرشگێڕانه‌ى گۆڕانکارى ده‌خوڵقێ.. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، ده‌رکه‌وت به‌بێ حیزبێکى مێژویى به‌هێزیش.. حکومه‌ته‌کان ده‌گۆڕدرێن." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی"به‌نده.. مه‌رگى خۆمم پێ خۆشتره، له روخاندنى حکومه‌تى هه‌رێم.. وه‌کو حکومه‌تى خه‌ڵک.. حکومه‌تێک، به‌ڕاستى بتوانێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کان چاره‌سه‌ر بکات‌و ژیانى مه‌ده‌نى پێشبخات.. نه‌ک ده‌سته‌پاچه بێ به‌رامبه‌ر کێشه‌کان، ته‌نانه‌ت نه‌توانێ گه‌نده‌ڵکاره رسواکانیش سزا بدات، بێباکى له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا، ترسناکه." مه‌لا به‌ختیار پێى وایه له‌م دۆخه‌دا ته‌نها مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى ده‌توانێت کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى بۆ: حیزبه‌کان، رێکخراوه‌کان، پسپۆڕه‌کان، سازبدات‌و به‌رپرسیارێتى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانه‌کان، له‌ناو کۆنگره‌که‌دا، دیارى بکرێن به‌ڵام "به‌مه‌رجێ ته‌واوى بڕیاره‌کانى جێبه‌جێ بکرێ. نه‌ک کۆنگره بۆ ده‌ستخه‌ڕۆکردنى رایگشتی!!" مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانى به‌و داوایه‌ى رازى نه‌بێت، ئه‌وا داوا ده‌کات "حکومه‌تى هه‌رێم رێگاى شیاوتر بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بدۆزێته‌وه. یاخود، رادیکاڵانه.. داهاتى گومرگه‌کان‌و نه‌وتى دزراو.. کۆنترۆڵ بکات‌و بۆ حکومه‌تى بگێڕێته‌وه.. هه‌تا فریاى موچه‌ى خه‌ڵک بکه‌ون." ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "بێباکی.. ناکاته ئه‌ستۆپاکی. به‌ڵکو بێباکى لاى خه‌ڵک وا لێکده‌درێته‌وه، که تاڵانی‌و گه‌نده‌ڵی.. داده‌پۆشرێ.. شۆڕه‌سواره‌کانى گه‌نده‌ڵیش.. یه‌ک به یه‌ک، له ویژدانى خه‌ڵکدا ناسراون. ته‌نها هه‌لپه‌رست‌و مشه‌خۆره‌کان، پاره‌یان بۆ داده‌دۆشن‌و داده‌پۆشن!!"
هاوڵاتى سعودیه ئاشکرایکرد که تاران به‌رپرسیى سه‌ره‌کیى هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆیه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 عه‌بدولعه‌زیز واسڵ، نێرده‌ى سعودیه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وتارێکدا له‌به‌رده‌م ئه‌و رێکخراوه رایگه‌یاند:" ئێران میلیشیاکان پڕ چه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى ناوچه‌که تێکبدات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" تاران چه‌ک به گروپه تیرۆرستییه‌کان ده‌دات پێویسته که ئه‌و وڵاته به کرده‌وه نیازپاکیى خۆى بسه‌لمێنێت نه‌ک به قسه". هاوکات، باڵیۆزى سعودیه له‌باره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سه‌ر کۆمپانیاى نه‌وتى ئارامکۆى وڵاته‌که‌ى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌ئکیدیان کردووه‌ته‌وه که "ئێران به‌رپرسه له‌و هێرشانه". له ساڵى رابردوودا دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانى سعودیه به موشه‌کى جۆرى کروز و به فڕۆکه‌ى فڕۆکه‌وان هێرشیان کرایه‌سه‌ر و زیانێکى زۆریان پێگه‌یشت و ئه‌وکاتیش له‌لایه‌ن وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا ئێرانى تۆمه‌تبار کرد که ئه‌و هێرشه‌یان بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه ئه‌نجام داوه‌و ئێرانیش ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ناسنامه‌ى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ى ئاشکراکرد که رۆژى سێشه‌ممه له بۆردومانى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا له سنوورى شارۆچکه‌ى سیده‌کان شه‌هیدکرا. به‌پێێ راگه‌یه‌ندراوه‌ى په‌که‌که، ئه‌و گه‌ریلایه ناوى مورات کالکۆیه و ناسناوى عه‌گیت گارزان بووه و به‌رپرسى خواکوڕکى په‌که‌که بووه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندووه "له ئه‌نجامى هێرشى 11ى مانگ له ده‌ڤه‌رى برادۆست (عه‌گید گارزان) له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانى سوپاى عێراق شه‌هید بووه، له‌ناوچه‌کانى چه‌لێ و جودیش له ئه‌نجامى چالاکى گه‌ریلاکانمان له دژى سوپاى تورکیا 9 سه‌ربازى تورکیا کوژران".
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق پێکهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌کی بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و سیخوڕانه پێکهێنا که زانیاری‌یان داوه به تورکیا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی تیایدا ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پاسه‌وانی سنووری عێراق له ناوچه‌ی سیده‌کانی هه‌ولێر کوژران. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌ڕمی فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق رایگه‌یاند:"چه‌ند لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاری‌یان داوه به تورکیا تا هێرشه‌که‌ی سه‌ر پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشکرا بکات". وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق راشیگه‌یاند:"په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و لایه‌نه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاری رووداوی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سیده‌کانی سه‌ر به شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیاوه". لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و میکانیزمه‌یه که تورکه‌کان له بۆردوومانه‌که‌دا پشتیان پێبه‌ستووه و تا بزانرێت کێ زانیاری پێداون و چۆن فڕۆکه تورکییه‌که ئاراسته کراوه تا ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه بۆردوومان بکات که دوو ئه‌فسه‌ری باڵای پاسه‌وانانی سنووری عێراقی تێدا بووه.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى دۆسیه‌ى خاڵه سنورییه‌کان هۆشداریدا و راشیگه‌یاند،"ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا مایه‌وه‌و ئه‌م به‌ڵێن و بڕیارانه ھیچى جێبه‌جێنه‌بو، بڕیارى خۆم ده‌ده‌م" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، نوسینێکى له‌باره‌ى ئه‌نجامى دۆسیه‌ى خاڵه سنوریه‌کان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،"دواى کارکردنمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان، دیاریکردنى ورده‌کارى گه‌نده‌ڵى و قاچاخچێتى و کۆمپانیاکاری.. دۆسیه‌که کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتوه‌ته‌وه و چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رکراوه." سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان راشیگه‌یاند"ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئاستى باڵیۆزخانه‌ى عێراق و کونسوڵگه‌رى ھه‌ولێر ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر دۆسیه‌که ئاماده‌کردوه و دامه‌زراوه‌کانى خۆیانیان له واشنتۆن له‌م دۆسیه‌که ئاگادارکردوته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردوین و بڕیاره کار‌و ھه‌نگاوى جددى بنێن له‌م دۆسیه‌دا و قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ھه‌رێم بکه‌ن." هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت:"سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت بۆ ئه‌م دۆسیه ھاتوه‌ته خه‌ت، به ڕاسپارده‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ دو وه‌زیر و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوینه‌وه و ورده‌کارى ھه‌مو سه‌رپێچى و قاچاخى و کۆمپانیا کاریه‌کانمان له ئیبراھیم خه‌لیل و خابوره‌وه تاوه‌کو په‌روێزخان و باشماخ باسکردوه. بڕیاره له ماوه‌ى مانگێکدا دۆسیه‌ى کۆمپانیاکان چاره‌سه‌ربکرێت، وه‌زیرى پێشمه‌رگه و ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ ڕێگرییکردن له‌م قاچاخیه." سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"وه‌زاره‌تى دارایى و کشتوکاڵ، چه‌ند بڕیارێکیان ده‌رکردوه بۆ ڕێگری‌کردن له قاچاخی. ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانی، پێیڕاگه‌یاندوین: بۆ ئه‌و خاڵه سنوریانه‌ى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وان ھاوکارده‌بن بۆ ڕاگرتنى قاچاخچێتى و قسه‌ش له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تدا کراوه بۆ ڕاگرتنی. تا ئێستا دۆسیه‌ى قاچاخى و گه‌نده‌ڵى خاڵه سنوریه‌کان وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه. " سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر "ئه‌م دۆسیه جگه له‌وه‌ى یاسا شکێنیه، زیانى گه‌وره‌ى له داھاتداوه و ته‌ندروستى ھاوڵاتیانیشى خستوه‌ته مه‌ترسی. ئه‌وه‌ى له توانامدا بێت بۆ کۆتایى ھێنان به‌م به‌دڕه‌فتاریه ده‌یکه‌م، ئه‌م دۆسیه‌ش پێویستى به پشتیوانى ھه‌موانه و ئومێدده‌که‌م ئه‌وه‌ى دژى ئه‌م تاڵانیه‌یه ھاوکار بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى ھه‌بووده‌ستکه‌وتێکى باشه بۆ میلله‌ته‌که‌مان، ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا مایه‌وه و ئه‌م به‌ڵێن و بڕیارانه ھیچى جێبه‌جێنه‌بو، منیش بڕیارى خۆم ده‌ده‌م."
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند که پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شکردنى مووچه بکات و له‌وه زیاتر مافه داراییه‌کانى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى فه‌رامۆش نه‌کات. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا خۆبه‌خشه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى نه‌بونایه دووچارى داڕمان ده‌بووه‌وه، بۆیه پێوسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسیان بکات و ده‌رگاى دامه‌زراندنیان بۆ بکاته‌وه". سه‌باح هه‌ورامى باسى له‌وه‌شکرد که رێکخراوى GIZ به‌سوپاسه‌وه ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى له‌پرۆژه‌یه‌کدا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ 50 خۆبه‌خش ئیمزاکردوه بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ، که‌پێشتر ئه‌و خۆبه‌خشانه بێ هیچ هاوکارییه‌کى ماددى پشتیوانى که‌رتى ته‌ندروستیان کردووه. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشی: "پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه بکات و له‌وه زیاتر مافه داراییه‌کانى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى فه‌رامۆش نه‌کات". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌هۆى دابه‌شنه‌کردنى مووچه‌وه که‌رتى ته‌ندروستى به دۆخێکى خراپ‌دا ده‌ڕوا و به‌شێکى زۆرى نه‌خۆشخانه‌کان داخراون و ژماره‌یه‌کى زۆرى پزیشکان مانیان گرتووه و کاره‌کانیان جێهێشتووه
هاوڵاتى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" حکومه‌ت له ئێستادا 350 ملیۆن دۆلارى داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى ئاماده‌یه بۆ مووچه، به‌ڵام به‌شى مووچه‌خۆران ناکات". رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به که‌ناڵى کوردستان 24ى راگه‌یاند" حکومه‌تى هه‌رێم ئێستا 350 ملیۆن دۆلارمان له داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌مه مووچه نادرێت". 350 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر سه‌د دۆلارێک به 123 هه‌زار دینار ده‌کاته 430 ملیار دینار. رێباز حه‌ملان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بۆ مووچه پێویستیان به 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه، وتیشى:"بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه، به‌غدا ئه‌و به‌شه‌ى که بۆمان دیارى ده‌کات بنێرێت و هه‌روه‌ها به‌شێکى تریش قه‌رزبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ته‌واوى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بده‌ین". رێباز حه‌ملان ئاشکراشیکرد: ئه‌وه‌ى هه‌یه تا ئێستا حکومه‌تى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه که ئه‌وه‌ش قسه‌یه‌و نه‌بوه به کردار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ته‌نیا 300 ملیار دینار مانگانه بنێرێت و ئێمه‌ش که ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه نیوه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم بده‌ینه به‌غدا، به‌ڵام "ئه‌و 300 ملیار دینارى مانگانه‌یه بۆ ئێمه سودى نابێت، ئه‌گه‌ر زیادى نه‌که‌ن".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌زیاتر له 45 دۆلار‌و 25 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 45 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کراو دوێنێ چوارشه‌ممه به 45 دۆلار‌و دوو سه‌نت بووه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 42 دۆلار و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، دوێنێ به 42 دۆلار‌و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم بیانوو ده‌گرێت که ده‌زانێت نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار"، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن هه‌موو مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، بۆیه ئاماده نین ته‌سلیمى بکه‌ن". دوێنێ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ره‌خنه‌ى توندى له حکومه‌تى عێراقى گرت که ماوه‌ى سێ مانگه هیچ بڕه موچه‌یه‌کى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو مه‌رجه‌کانى به‌غداى قبوڵکردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له به‌یانێکدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌عێراق ده‌یه‌وێت مادده‌ى 114ى ده‌ستور تایبه‌ت به ده‌روازه سنورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نه‌رمى ته‌واویان نه‌نواندووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که هه‌زاران موچه‌خۆرى هه‌رێم واۆیان کۆکردووه‌ته‌وه که موچه‌کانیان له‌رێگه‌ى به‌غداوه بێت. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌قفى داواکارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌بووه که موچه‌ى یه‌ک ملیۆن و 255 هه‌زار که‌س له‌به‌غداوه بێت زائیده‌ن بودجه‌یه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنان، به‌غداش سه‌قفى داواکارییه‌کانى به‌رزبووه‌و بۆیه تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌زانێت نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار موماته‌ڵه ده‌کات، واتا ئاماده‌نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، چونکه هه‌موو مه‌له‌فه‌کانى گه‌نده‌ڵیان ئاشکرا ده‌بێت، قوربانى به‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن، له‌پێناو به‌رده‌وامى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌روو ناتوانن بڵێن گفتوگۆکان به "بنبه‌ست"گه‌یشتووه، به‌ڵام "ئێمه پێشتر باسى ئه‌وه‌مان ده‌کرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌چێته به‌غدا وه‌فدى دانوساندن نییه، ئێستاش قسه‌ى ئێمه راست ده‌رچوو که ئه‌و وه‌فده نه‌یانتوانیووه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتن".
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە راگەیەنرا و خوێندکاران بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئێستا دەتوانن سەردانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکەن . هەروەها دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانتان ببینن. ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکانیان هەبووە و بەسەر دوو هەزار و 307 هۆڵ دابەشکران.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نه‌که ناواقیعیانه باسى له دۆخى هه‌نووکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و پرسى مووچه‌و کۆرۆناى کردوو". جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خوازیاره به هاوکاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ته‌ندروستى و دارایى و لێکه‌وته سیاسییه‌کانى تێپه‌ڕێنێت" هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌رکێکى نیشتیمانیى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌کمانه که دۆخى ته‌ندروستیى هاووڵاتیان و بژێوى و ژیانیان، که ده‌ره‌نجامى دۆخێکى نه‌خوازراون، نه‌کرێت به که‌ره‌سته‌ى موزایه‌داتى سیاسی". وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامی، په‌یوه‌ست به کێشه و قه‌یرانه هه‌نوکه‌ییه‌کان، به شێوه‌یه‌کى ناواقعیانه کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى بێ بنه‌مایان ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه.... ئێستاش که په‌تایه‌که ته‌شه‌نه‌ى کردووه، هه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌که‌ونه وێزه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم". له باره‌ى ڕه‌وشى دارایی‌ش وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: "کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێکى له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه تا به رێکه‌وتنێکى شایسته و ده‌ستوورى بگه‌ین، به‌ڵام تا ئێستاش به‌غدا خۆى له گه‌یشتن به رێکه‌وتنى کۆتایى ده‌دزێته‌وه، زۆرێک له هێزه‌کانى ناوخۆش به‌رده‌وام، به‌غدا هان ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌رێم به رێکه‌وتن نه‌گه‌ن، تا دۆخى ناوخۆى هه‌رێم ئاڵۆزتر ببێت و ئه‌و هێزانه سوود له‌و ئاڵۆزییانه وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش یارى کردنه به ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێم" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12-8-2020، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و داواى چاره‌سه‌رى به په‌له‌و ڕێشه‌یى ده‌کات بۆ کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێم. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى سیاسى یه‌کگرتوو ڕاگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان .. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادینک ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامدا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕاى تاوتوێى دۆخى ته‌ندروستى و سیاسى و ئابوورى هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌که به گشتى و قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تی. کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک هه‌ڵوێسته‌ى کرد به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: 1- دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆڕۆنا له حاڵه‌تى که‌مته‌رخه‌مى خۆپارێزى و که‌مى که‌رسته‌ى چاره‌سه‌ر و شڵه‌ژاوى ئیداره‌دانى دۆخه‌که به‌تایبه‌ت له هه‌ولێرى پایته‌خت جێگاى داخه و ناکرێ حکومه‌تى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌وه‌ستان و بێ باک بێ له به‌رامبه‌ر گیانى هاوڵاتیاندا. 2- دۆخى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و که‌مى و دواکه‌وتنى موچه و قوفڵ بوونى جوڵه‌ى بازاێ و بێ باکى و بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت له ئاستێکدایه که ته‌قینه‌وه‌ى رق و خه‌م و بێ چاره‌یى جه‌ماوه‌رى برسى و گه‌نجى بێ هیوا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌رێم و ناکرێ ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ى سیاسى وڵات له ئاستى دا بێ ته‌گبیر و چاره‌سه‌ر بن. 3- پشتگوێ خستنى چاکسازى گشتگیر بۆ ره‌گ و ریشه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌ت له داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌کان و خۆخه‌ریککردن و خه‌ڵک خافڵاندن به هه‌ندێ شتى لاوه‌کى یه‌وه یان نیشانه‌ى نه‌بوونى ئیراده‌ى راسته‌قینه‌یه یان نیشانه‌ى نه‌توانین و ده‌ره‌قه‌تنه‌هاتنه که هه‌ردوکیان ئه‌خوازێ حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رى بووه‌ستن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بڕیارى جدى له‌سه‌ر بده‌ن. 4- ده‌ستى ده‌ستى کردن به یه‌کترى له هه‌رێم و سارد و سڕى مامه‌ڵه‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا له حاڵه‌تى ئێستادا هیچ پاساوێکى ئه‌خڵاقى و نیشتمانى نیه و ئه‌بێ ئه‌حکامى له ناکاو و ئیسعافى په‌یره‌و بکرێ و هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێ. 5- ئێمه له یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان که هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاراستنى یه‌کریزیى و ئاشته‌وایى نیشتمانى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌له‌که‌مانداین و له‌گه‌ڵ خواستى ره‌واى هاوڵاتیان داین، ئه‌مڕۆ هه‌ست به مه‌ترسى په‌رچه‌کردارى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى حساب بۆ نه‌کراو ئه‌که‌ین له‌م بێ متمانه‌یى و بێ وه‌زعیه‌ى کۆمه‌ڵگه و برسیکردن و فشار و سته‌مه‌ى له هاوڵاتى ئه‌کرێ و له‌م بێ منه‌تى و بێ باکى و ناکاراییه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا.. بۆیه پێویسته به بڕیارى مه‌حکه‌م و به ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه حکومه‌ت و هێزه‌کانى ده‌سه‌ڵات رووبه‌رووى دۆخه‌که ببنه‌وه تا کار له‌کار نه‌ترازاوه و که‌شتى ده‌یان ساڵه‌ى خه‌بات و خوێن و ره‌نجى میلله‌ته‌که‌مان به هه‌موو سه‌رنشینه‌کانیه‌وه نغرۆ نه‌بووه. به‌هیواى بیستن و بڕیارى به‌رپرسانه‌وه. ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنی یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان 12/8/2020
هاوڵاتى وه‌زره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کانى 12ى ئاماده‌یى و لیستى خوێندکاره یه‌که‌مه‌کانى راگه‌یاند. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 12ى ئاب، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که 144 هه‌زار و 142 خوێندکاران و قوتابى به‌شدارییان له تاقیکردنه‌وه‌کاندا کردوه و ئه‌وان ده‌توانن له کاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌وه‌وه ئه‌نجامه‌کانیان له‌رێگه‌ى لینکێکى تایبه‌ته‌وه وه‌ربگرنه‌وه و له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌ویشه‌وه په‌ڕه‌ى سۆماکانیان ببینه‌وه بۆ تۆمارکردنى هه‌ر په‌ڵپێک که هه‌یانه. لسیتى یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان: 1- ڤانیا شێرکۆ حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه - زانستى – کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه - زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 4- ده‌ریا سلێمان عه‌لى تاهیر – دهۆک – زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 5- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره: 690 تێکڕا: 98.57 6- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لى – سلێمانى – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره: 690 تێکڕا: 98.57 7- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانى – خوێندنى ئیسلامى - کۆى گشتى نمره: 874 تێکڕا: 97.11 8- حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یى پیشه‌یى کشتوکاڵ - کۆى گشتى نمره: 827 تێکڕا: 91.89 9- زه‌ینه‌ب عه‌بدولکه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌یى گه‌شتوگوزار - کۆى گشتى نمره: 760 تێکڕا: 95 10- میر ره‌حیم که‌ریم حه‌مه ساڵح – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌سازى - کۆى گشتى نمره: 750 تێکڕا: 93.75 11- له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانى - ئاماده‌یى بازرگانى - کۆى گشتى نمره: 629 تێکڕا: 89.86
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى واژۆى له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى گومرگى له ده‌روازه سنوریه‌کان کرد. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12ى ئابى 2020وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که له پێناو چاکسازى زیاتر له ده‌روازه سنووریه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى شه‌فافیه‌ت له کارى گومرگیدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابووری، بڕیارى کردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى گومرگى واژۆ کرد.