عێراق لیژنه بۆ ئاشکراکردنی سیخوڕه‌کانی تورکیا پێکده‌هێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق پێکهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌کی بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و سیخوڕانه پێکهێنا که زانیاری‌یان داوه به تورکیا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی تیایدا ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پاسه‌وانی سنووری عێراق له ناوچه‌ی سیده‌کانی هه‌ولێر کوژران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌ڕمی فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق رایگه‌یاند:"چه‌ند لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاری‌یان داوه به تورکیا تا هێرشه‌که‌ی سه‌ر پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشکرا بکات".
وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق راشیگه‌یاند:"په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و لایه‌نه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاری رووداوی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سیده‌کانی سه‌ر به شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیاوه".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و میکانیزمه‌یه که تورکه‌کان له بۆردوومانه‌که‌دا پشتیان پێبه‌ستووه و تا بزانرێت کێ زانیاری پێداون و چۆن فڕۆکه تورکییه‌که ئاراسته کراوه تا ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه بۆردوومان بکات که دوو ئه‌فسه‌ری باڵای پاسه‌وانانی سنووری عێراقی تێدا بووه.
