عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا مایه‌وه‌و ئه‌م به‌ڵێنانه ھیچى جێبه‌جێنه‌بو، بڕیارى خۆم ده‌ده‌م
"تا ئێستا دۆسیه‌ى قاچاخى و گه‌نده‌ڵى خاڵه سنوریه‌کان وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى دۆسیه‌ى خاڵه سنورییه‌کان هۆشداریدا و راشیگه‌یاند،"ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا مایه‌وه‌و ئه‌م به‌ڵێن و بڕیارانه ھیچى جێبه‌جێنه‌بو، بڕیارى خۆم ده‌ده‌م"
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، نوسینێکى له‌باره‌ى ئه‌نجامى دۆسیه‌ى خاڵه سنوریه‌کان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،"دواى کارکردنمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان، دیاریکردنى ورده‌کارى گه‌نده‌ڵى و قاچاخچێتى و کۆمپانیاکاری.. دۆسیه‌که کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتوه‌ته‌وه و چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رکراوه."
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان راشیگه‌یاند"ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئاستى باڵیۆزخانه‌ى عێراق و کونسوڵگه‌رى ھه‌ولێر ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر دۆسیه‌که ئاماده‌کردوه و دامه‌زراوه‌کانى خۆیانیان له واشنتۆن له‌م دۆسیه‌که ئاگادارکردوته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردوین و بڕیاره کار‌و ھه‌نگاوى جددى بنێن له‌م دۆسیه‌دا و قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ھه‌رێم بکه‌ن."
هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت:"سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت بۆ ئه‌م دۆسیه ھاتوه‌ته خه‌ت، به ڕاسپارده‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ دو وه‌زیر و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوینه‌وه و ورده‌کارى ھه‌مو سه‌رپێچى و قاچاخى و کۆمپانیا کاریه‌کانمان له ئیبراھیم خه‌لیل و خابوره‌وه تاوه‌کو په‌روێزخان و باشماخ باسکردوه. بڕیاره له ماوه‌ى مانگێکدا دۆسیه‌ى کۆمپانیاکان چاره‌سه‌ربکرێت، وه‌زیرى پێشمه‌رگه و ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ ڕێگرییکردن له‌م قاچاخیه."
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"وه‌زاره‌تى دارایى و کشتوکاڵ، چه‌ند بڕیارێکیان ده‌رکردوه بۆ ڕێگری‌کردن له قاچاخی. ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانی، پێیڕاگه‌یاندوین: بۆ ئه‌و خاڵه سنوریانه‌ى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وان ھاوکارده‌بن بۆ ڕاگرتنى قاچاخچێتى و قسه‌ش له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تدا کراوه بۆ ڕاگرتنی. تا ئێستا دۆسیه‌ى قاچاخى و گه‌نده‌ڵى خاڵه سنوریه‌کان وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه. "
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر "ئه‌م دۆسیه جگه له‌وه‌ى یاسا شکێنیه، زیانى گه‌وره‌ى له داھاتداوه و ته‌ندروستى ھاوڵاتیانیشى خستوه‌ته مه‌ترسی. ئه‌وه‌ى له توانامدا بێت بۆ کۆتایى ھێنان به‌م به‌دڕه‌فتاریه ده‌یکه‌م، ئه‌م دۆسیه‌ش پێویستى به پشتیوانى ھه‌موانه و ئومێدده‌که‌م ئه‌وه‌ى دژى ئه‌م تاڵانیه‌یه ھاوکار بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى ھه‌بووده‌ستکه‌وتێکى باشه بۆ میلله‌ته‌که‌مان، ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا مایه‌وه و ئه‌م به‌ڵێن و بڕیارانه ھیچى جێبه‌جێنه‌بو، منیش بڕیارى خۆم ده‌ده‌م."
