‌ڕێباز حه‌ملان: 350 ملیۆن دۆلارى داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ئاماده‌یه‌ به‌شى مووچه‌ ناکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" حکومه‌ت له‌ ئێستادا 350 ملیۆن دۆلارى داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى ئاماده‌یه‌ بۆ مووچه‌، به‌ڵام به‌شى مووچه‌خۆران ناکات".

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ که‌ناڵى کوردستان 24ى راگه‌یاند" حکومه‌تى هه‌رێم ئێستا 350 ملیۆن دۆلارمان له‌ داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ له‌به‌رده‌سته‌، به‌ڵام به‌مه‌ مووچه‌ نادرێت".

350 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر سه‌د دۆلارێک به‌ 123 هه‌زار دینار ده‌کاته‌ 430 ملیار دینار.

رێباز حه‌ملان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ بۆ مووچه‌ پێویستیان به‌ 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه‌، وتیشى:"بۆیه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌، به‌غدا ئه‌و به‌شه‌ى که‌ بۆمان دیارى ده‌کات بنێرێت و هه‌روه‌ها به‌شێکى تریش قه‌رزبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ته‌واوى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بده‌ین". 

رێباز حه‌ملان ئاشکراشیکرد: ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ تا ئێستا حکومه‌تى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه‌ که‌ ئه‌وه‌ش قسه‌یه‌و نه‌بوه‌ به‌ کردار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نیا 300 ملیار دینار مانگانه‌ بنێرێت و ئێمه‌ش که‌ ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه‌ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم بده‌ینه‌ به‌غدا، به‌ڵام "ئه‌و 300 ملیار دینارى مانگانه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ سودى نابێت، ئه‌گه‌ر زیادى نه‌که‌ن".

 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار