حکومه‌تى هه‌رێم بۆ یه‌کگرتوو: به‌یاننامه‌که‌تان تۆمه‌تى بێ بنه‌مایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نه‌که ناواقیعیانه باسى له دۆخى هه‌نووکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و پرسى مووچه‌و کۆرۆناى کردوو".
جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خوازیاره به هاوکاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ته‌ندروستى و دارایى و لێکه‌وته سیاسییه‌کانى تێپه‌ڕێنێت"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌رکێکى نیشتیمانیى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌کمانه که دۆخى ته‌ندروستیى هاووڵاتیان و بژێوى و ژیانیان، که ده‌ره‌نجامى دۆخێکى نه‌خوازراون، نه‌کرێت به که‌ره‌سته‌ى موزایه‌داتى سیاسی".
وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامی، په‌یوه‌ست به کێشه و قه‌یرانه هه‌نوکه‌ییه‌کان، به شێوه‌یه‌کى ناواقعیانه کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى بێ بنه‌مایان ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه.... ئێستاش که په‌تایه‌که ته‌شه‌نه‌ى کردووه، هه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌که‌ونه وێزه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم".
له باره‌ى ڕه‌وشى دارایی‌ش وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: "کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێکى له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه تا به رێکه‌وتنێکى شایسته و ده‌ستوورى بگه‌ین، به‌ڵام تا ئێستاش به‌غدا خۆى له گه‌یشتن به رێکه‌وتنى کۆتایى ده‌دزێته‌وه، زۆرێک له هێزه‌کانى ناوخۆش به‌رده‌وام، به‌غدا هان ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌رێم به رێکه‌وتن نه‌گه‌ن، تا دۆخى ناوخۆى هه‌رێم ئاڵۆزتر ببێت و ئه‌و هێزانه سوود له‌و ئاڵۆزییانه وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش یارى کردنه به ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێم"
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12-8-2020، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و داواى چاره‌سه‌رى به په‌له‌و ڕێشه‌یى ده‌کات بۆ کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێم.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى سیاسى یه‌کگرتوو
ڕاگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ..
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادینک ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامدا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕاى تاوتوێى دۆخى ته‌ندروستى و سیاسى و ئابوورى هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌که به گشتى و قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تی.
کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک هه‌ڵوێسته‌ى کرد به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆڕۆنا له حاڵه‌تى که‌مته‌رخه‌مى خۆپارێزى و که‌مى که‌رسته‌ى چاره‌سه‌ر و شڵه‌ژاوى ئیداره‌دانى دۆخه‌که به‌تایبه‌ت له هه‌ولێرى پایته‌خت جێگاى داخه و ناکرێ حکومه‌تى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌وه‌ستان و بێ باک بێ له به‌رامبه‌ر گیانى هاوڵاتیاندا.
2- دۆخى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و که‌مى و دواکه‌وتنى موچه و قوفڵ بوونى جوڵه‌ى بازاێ و بێ باکى و بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت له ئاستێکدایه که ته‌قینه‌وه‌ى رق و خه‌م و بێ چاره‌یى جه‌ماوه‌رى برسى و گه‌نجى بێ هیوا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌رێم و ناکرێ ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ى سیاسى وڵات له ئاستى دا بێ ته‌گبیر و چاره‌سه‌ر بن.
3- پشتگوێ خستنى چاکسازى گشتگیر بۆ ره‌گ و ریشه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌ت له داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌کان و خۆخه‌ریککردن و خه‌ڵک خافڵاندن به هه‌ندێ شتى لاوه‌کى یه‌وه یان نیشانه‌ى نه‌بوونى ئیراده‌ى راسته‌قینه‌یه یان نیشانه‌ى نه‌توانین و ده‌ره‌قه‌تنه‌هاتنه که هه‌ردوکیان ئه‌خوازێ حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رى بووه‌ستن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بڕیارى جدى له‌سه‌ر بده‌ن.
4- ده‌ستى ده‌ستى کردن به یه‌کترى له هه‌رێم و سارد و سڕى مامه‌ڵه‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا له حاڵه‌تى ئێستادا هیچ پاساوێکى ئه‌خڵاقى و نیشتمانى نیه و ئه‌بێ ئه‌حکامى له ناکاو و ئیسعافى په‌یره‌و بکرێ و هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێ.
5- ئێمه له یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان که هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاراستنى یه‌کریزیى و ئاشته‌وایى نیشتمانى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌له‌که‌مانداین و له‌گه‌ڵ خواستى ره‌واى هاوڵاتیان داین، ئه‌مڕۆ هه‌ست به مه‌ترسى په‌رچه‌کردارى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى حساب بۆ نه‌کراو ئه‌که‌ین له‌م بێ متمانه‌یى و بێ وه‌زعیه‌ى کۆمه‌ڵگه و برسیکردن و فشار و سته‌مه‌ى له هاوڵاتى ئه‌کرێ و له‌م بێ منه‌تى و بێ باکى و ناکاراییه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا..
بۆیه پێویسته به بڕیارى مه‌حکه‌م و به ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه حکومه‌ت و هێزه‌کانى ده‌سه‌ڵات رووبه‌رووى دۆخه‌که ببنه‌وه تا کار له‌کار نه‌ترازاوه و که‌شتى ده‌یان ساڵه‌ى خه‌بات و خوێن و ره‌نجى میلله‌ته‌که‌مان به هه‌موو سه‌رنشینه‌کانیه‌وه نغرۆ نه‌بووه.
به‌هیواى بیستن و بڕیارى به‌رپرسانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنی
یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان
12/8/2020
