وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کانى 12ى ئاماده‌یى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کانى 12ى ئاماده‌یى و لیستى خوێندکاره‌ یه‌که‌مه‌کانى راگه‌یاند.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 12ى ئاب، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌ 144 هه‌زار و 142 خوێندکاران و قوتابى به‌شدارییان له‌ تاقیکردنه‌وه‌کاندا کردوه‌ و ئه‌وان ده‌توانن له‌ کاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ئه‌نجامه‌کانیان له‌رێگه‌ى لینکێکى تایبه‌ته‌وه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و له‌ کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌ویشه‌وه‌ په‌ڕه‌ى سۆماکانیان ببینه‌وه‌ بۆ تۆمارکردنى هه‌ر په‌ڵپێک که‌ هه‌یانه‌.
لسیتى یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان:
1- ڤانیا شێرکۆ حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستى – کۆى گشتى نمره‌: 700 تێکڕا: 100

2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستى - کۆى گشتى نمره‌: 700 تێکڕا: 100

3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستى - کۆى گشتى نمره‌: 700 تێکڕا: 100

4- ده‌ریا سلێمان عه‌لى تاهیر – دهۆک – زانستى - کۆى گشتى نمره‌: 700 تێکڕا: 100

5- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره‌: 690 تێکڕا: 98.57

6- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لى – سلێمانى – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره‌: 690 تێکڕا: 98.57

7- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانى – خوێندنى ئیسلامى - کۆى گشتى نمره‌: 874 تێکڕا: 97.11

8- حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یى پیشه‌یى کشتوکاڵ - کۆى گشتى نمره‌: 827 تێکڕا: 91.89

9- زه‌ینه‌ب عه‌بدولکه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌یى گه‌شتوگوزار - کۆى گشتى نمره‌: 760 تێکڕا: 95

10- میر ره‌حیم که‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌سازى - کۆى گشتى نمره‌: 750 تێکڕا: 93.75

11- له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانى - ئاماده‌یى بازرگانى - کۆى گشتى نمره‌: 629 تێکڕا: 89.86  
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار