به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى داواى دابه‌شکردنى مووچه ده‌کات
"به‌شێکى زۆرى نه‌خۆشخانه‌کان داخراون و ژماره‌یه‌کى زۆرى پزیشکان مانیان گرتووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند که پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شکردنى مووچه بکات و له‌وه زیاتر مافه داراییه‌کانى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى فه‌رامۆش نه‌کات.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا خۆبه‌خشه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى نه‌بونایه دووچارى داڕمان ده‌بووه‌وه، بۆیه پێوسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسیان بکات و ده‌رگاى دامه‌زراندنیان بۆ بکاته‌وه".
سه‌باح هه‌ورامى باسى له‌وه‌شکرد که رێکخراوى GIZ به‌سوپاسه‌وه ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى له‌پرۆژه‌یه‌کدا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ 50 خۆبه‌خش ئیمزاکردوه بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ، که‌پێشتر ئه‌و خۆبه‌خشانه بێ هیچ هاوکارییه‌کى ماددى پشتیوانى که‌رتى ته‌ندروستیان کردووه.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشی: "پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه بکات و له‌وه زیاتر مافه داراییه‌کانى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى فه‌رامۆش نه‌کات".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌هۆى دابه‌شنه‌کردنى مووچه‌وه که‌رتى ته‌ندروستى به دۆخێکى خراپ‌دا ده‌ڕوا و به‌شێکى زۆرى نه‌خۆشخانه‌کان داخراون و ژماره‌یه‌کى زۆرى پزیشکان مانیان گرتووه و کاره‌کانیان جێهێشتووه
