روسیا ده‌ستیکرد به به‌رهه‌مهێنانى پێکوته‌ى کۆرۆنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا ده‌ستیکرد به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌ى “Sputnik V”ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 میدیاکانى روسیا بڵاویانکرده‌وه پێکوته‌ى سه‌نته‌ری "گامالیا" ی زانستیی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانى روسیاوه گه‌شه‌ی پێدراوه و پێدانى پێکوته‌که به تووشبووان به دوو قۆناغ ده‌بێت و هه‌ر قۆناغێک بۆ یه‌کێکى تر سێ هه‌فته‌ى له‌نێوانیاندا ده‌بێت.
میخائیل موراشکۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی روسیا ڕایگه‌یاندبوو، به پێدانی پێکوته‌که به‌رگری له‌دژی کۆرۆنا له‌ناو جه‌سته‌ی توشبوواندا دروستده‌کات بۆ ماوه‌یه‌ک که ده‌گاته دوو ساڵ.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆکى ڕوسیا له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى توانیویه‌تى یه‌که‌م پێکوته‌ى دژ به‌کۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت.
پێکوته‌که ناونراوه “Sputnik V”، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ هێزو و تواناى ڕوسیا که توانیویه‌تى له ساڵى 1957 یه‌که‌م مانگى ده‌ستکرد له جیهاندا به‌وناوه ڕه‌وانه‌ى بۆشاییه‌کانى ئاسمان بکات".
ئه‌مریکا و ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى لاى خۆیانه‌وه ڕایانگه‌یاند، ڕوسیا هیچ ورده‌کارییه‌کى ده‌رباره‌ى پێوه‌ره‌کانى سه‌لامه‌تى و چونێتى ئه‌نجامدانى ڕێکاره‌کانى تاقیکردنه‌وه‌کان ئاشکرا نه‌کردووه و مۆسکۆ ژیانى هاووڵاتیانى خۆى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
