کازمى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبوسى رێککه‌وتنێک له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کردوه بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئابى 2020 مسته‌فا کازمى له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیر و فه‌رمانده ئه‌منیه بالاکان رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێککه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌دانیشتنى داهاتوى په‌رله‌مان بدرێت و ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆماریش بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنی".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى گونجاو بۆ بۆشایى دادگاى فیدراڵى بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێک ده‌خه‌نه‌ڕو بۆ کارکردنى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى تایبه‌ت به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ ده‌کات و ده‌بنه شایه‌د له‌سه‌ر پاکى به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌که، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمپانیاکان پێشتر گومانیان له به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشتر هه‌بوه.
هاوکات جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، سورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له 6ى (حوزه‌یران/6)ى ساڵى داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هه‌مو جۆرێکیش کارده‌که‌ن بۆ پشتیوانیکردن له‌و هه‌ڵبژاردنه تاوه‌کو به‌پاکى به‌ڕێوه‌بچێت و قۆناغێکى نوێ له‌مێژوى عێراقدا بێته ئاراوه.
