حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتن
مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێت بریاردرا 320 ملیار دینار وه‌ک به‌شه مووچه‌یه‌ک له به‌غداوه بۆ ھه‌رێم بنێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدرال له سه‌ر چه‌ند ھه‌نگاوێکى سه‌ره‌کى به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ڕێککه‌وتن و بڕیاردرا به پێى دۆخى دارایى ئێستاى عێراق، له نزیکترین کاتدا گوژمه‌ى 320 ملیار دینار وه‌ک به‌شه مووچه‌یه‌ک له به‌غداوه بۆ ھه‌رێم بنێردرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/8/15 له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدرال، کێشه‌کانى نێوان ھه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که ده‌ستوورى عێراق بنه‌ماى چاره‌سه‌ریى ھه‌موو کێشه‌کانه و ھه‌ر ڕێککه‌وتنێک، ده‌بێت ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیى گشت گه‌لانى عێراق بکات. ھه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ھه‌ردوولا ئاماژه‌یان به پێشه‌چوونى ڕه‌وتى دانوستانه‌کان کرد، که به‌رھه‌مى دانوستانى چه‌ندین مانگى شانده دانوستانکاره‌کانى ھه‌ردوولا بوو.
له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و له‌یه‌کگه‌یشتنانه‌ش، له سه‌ر چاره‌سه‌ریى ھه‌نووکه‌یى کێشه‌ى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێم ڕێککه‌وتن و بڕیاردرا ، به پێى دۆخى دارایى ئێستاى عێراق، له نزیکترین کاتدا گوژمه‌ى 320 ملیار دینار وه‌ک به‌شه مووچه‌یه‌ک له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ى ھه‌رێم بکرێت.
ھه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى دانوستانه‌کان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ریى ھه‌موو کێشه‌کان کرده‌وه.
