توشبوویه‌کى کۆرۆنا له رۆژئاڤاى کوردستان گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى رۆژئاوا 22 حاڵه‌تى نوێى تووشبوونى به کۆرۆنا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ڕاگه‌یاند و که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى ئابى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له رۆژئاواى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌کى کۆرۆنا له پارێزگاى حه‌سه‌که گیانى له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 22 تووشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون که له پێنج تووش بوو له حه‌سه‌که و حه‌وت له قامیشلۆو پێنج له شه‌هباش و چوار له دێرک و یه‌ک تووشبوو له رمێلان تۆمارکراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تائێستا 21 توشبووى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه و کۆى گشتى توشبووان له باکوورى سووریا 204 که‌سن.
