ئاگادارییه‌ک له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى سلێمانییه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌کاته‌وه، شێوازى راییکردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتییان گۆڕانکاریى به‌سه‌ردا هاتووه‌و دۆسییه‌کان به‌سه‌ر رۆژانى هه‌فته‌دا دابه‌شکراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست له پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له په‌تاى کۆرۆنا و جێ به‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتنى هاوڵاتیان بڕیارماندا که‌له ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه به‌روارى ١٦/٨/٢٠٢٠ کارکردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێت:
١_دوسیه‌ى زه‌رگه‌ته که که‌رته‌کانى (٢ زه‌رگه‌ته ، ٣ بۆگه‌نه ،١١ به‌کره‌جۆ ، کانیسکان ،چوارباخ ، جوله‌کان ) ده‌گرێته‌وه .ڕۆژانى یه‌ک شممه و سێ شه‌ممه ١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت
٢_دۆسیه‌ى ئابلاخ که که‌رته‌کانى ( ٨ ابلاخ ، ٧ یٔاوباره ، ١٠ قلیاسانى خواروو ، ٩ قلیاسانى ژوروو ) . .ڕۆژانى یه‌ک شممه‌و سێ شه‌ممه‌١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت
٣_دۆسیه‌ى کانى سپیکه که که‌رته‌کانى (٣٥ کانى سپیکه، ١٩ قوله‌ره‌یسى ، ٣٧ خێوه‌ته ). ڕۆژانى دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت
٤_دۆسیه‌ى باوه‌مرده که که‌رته‌کانى (٢٠ باوه‌مرده ،١٥ که‌نده‌که‌وه ،١٦ که‌ڵه‌وانان ،٤٩ چه‌قژ ، ٤٨ درۆزنه +لادێکان کشتوکاڵى ). ده‌گرێته‌وه ڕۆژانی
دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت .
بۆ زانیارى هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست تا کاتێکى نادیار شێوازى ده‌وام له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێ.
