فراکسیۆنى گۆڕان واژۆى له پرۆژه یاساى رێکخستنى میدیا ده‌کشێنێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان واژووى خۆى له‌پرۆژه یاسایى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى که له په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه کشانده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که دانه‌یه‌کى ده‌ستى " هاوڵاتى " که‌تووه تیایدا هاتووه" پشتیوانى ھیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕین ھه‌بێت .
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان:
ھاونیشتیمانیانى به‌ڕێز له‌باره‌ى پرۆژه یاساى ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌مانه‌وێت لێره‌وه دڵنیاتان بکه‌ینه‌وه، ئێمه به ھیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانى ھیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕین ھه‌بێت. ئه‌و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ى بۆ ئێمه ھاتووه جێگاى بایه‌خه‌و ڕێزلێگێراوه‌و پێوه‌ى په‌یوه‌ستین.
یه‌ک: سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان واژویان له‌سه‌ر پرۆژه‌که کردوه، واژوه‌که‌یان ده‌کشێننه‌وه.
دوو: ئه‌م پرۆژه ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆکراوه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و راپۆرت نوسین و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌که ماوه، داوا له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌که‌ین پرۆژه‌که رابگرێت، له برى ئه‌مه کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بکات که په‌یوه‌ستن به ژیانى خه‌ڵک و موچه‌خۆران و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی.
سێ: له ئێستادا چه‌ندین دۆسییه، له دادگاکانن که رۆژنامه‌نوسان و ھاولاتیان، له‌سه‌ر بابه‌ت و نوسینه‌کانیان له پیێگه ئه‌لیکترۆنیه‌کان بڵاوبوه‌ته‌وه به یاساى سزادانى عێراقى و خراپ به‌کارھێنانى مۆبایل مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ده‌کرێت، حوکمدان به‌م یاسایه‌نه‌ش زیندانى کردنى تێدایه، ھه‌ولده‌ده‌ین له داھاتودا ئه‌و یاسایانه‌ى کۆت و به‌ند بۆ ئازادى و ئازادى راده‌ربرین دروست ده‌که‌ن ھه‌موار بکه‌ینه‌وه.
چوار: به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین دۆسیه‌ى تیرۆر‌و ئازادى ڕاده‌ربڕین پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکرێن.
