له چله‌ى هاشمیدا خوێنێکى دیکه به‌رۆکى مسته‌فا کازمى گرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چالاکى مه‌ده‌نى ته‌حسین عه‌لى خه‌فاجى چالاکى دیارى خۆپیشاندانه‌کانى به‌سره‌یان تیرۆر کرد، ئه‌وه‌ش دواى 40 ڕۆژى ڕێک دێت له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس هیشام هاشمى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه که دوێنێ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو به ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ چوونه سه‌ر شوێنى کاره‌که‌ى ته‌حسین خه‌فاجی له بازار و 20 گولـله‌یان به چه‌کى بێده‌نگ پێوه‌نا و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستدا.
خه‌فاجى باوکى چوار منداڵه و کۆمپانیاى بوارى ئینته‌رنێتى هه‌بووه له به‌سره، دواى تیرۆرکردنیشی، ده‌ستبه‌جێ نوسینگه‌که‌یان ئاگر تێبه‌رداوه و هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى نزیک ڕووداوه‌که‌ش برینداربووه.
تیرۆرکردنى ئه‌و چالاکوانه مه‌ده‌نییه‌ى به‌سره، له دواى 40 ڕۆژ له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس و پسپۆڕى بوارى گروپه تیرۆریستییه‌کان هیشام هاشمى دێت له ناوه‌ڕاستى به‌غدا که تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌سه‌رى ده‌ستگیر نه‌کراوه.
