له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر داواى به‌رهه‌م ساڵح، مسته‌فا کازمى 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات
هاوڵاتى مژده‌یه‌کى خۆش بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
له‌سه‌ر داواى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیداوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکات وه‌ک نیازپاکییه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌سێ سه‌رچاوه‌ى حکومه‌تى عێراق و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ده‌ستى که‌وتووه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى گفتوگۆى کردووه‌و پێى راگه‌یاندووه که" دۆخى هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانى هه‌رێم زۆر خراپه‌و موچه دواکه‌وتووه‌و نیگه‌رانییه‌کانى ته‌واو هه‌یه و داوات لێ ده‌که‌م مه‌بله‌غێک پاره بنێرێت بۆ هه‌رێم، کازمیش به‌ڵێنى داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ک نیاز پاکى بڕى 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات".
هه‌روه‌ها به‌پێى زانیارییه‌کان که دراوه‌ته هاوڵاتى، مسته‌فا کازمى وه‌ک نیاز پاکى ئه‌و 250 ملیار دیناره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات تا وه‌فدى هه‌رێم دواى ئه‌وه بچنه‌وه به‌غدا بۆ گفتوگۆ، یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه باسى له‌وه‌کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمیش گفتوگۆکراوه که بڕى 440 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و چاوه‌رێى ناردنى ئه‌و 250 ملیار دیناره ده‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ.
سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که مسته‌فا کازمى ئاماده‌یه بڕى 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکات و له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بنێردرێته‌وه به‌غدا.
