فراکسیۆنى گۆڕان داواى کشانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق، دژایه‌تى خۆیان بۆ مانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند و داواى کشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" به‌شدارى گۆران بوه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان ".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وا بۆ جارێکى تر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌ڕاى ناردنى 320 ملیار دینار له به‌غدا و سه‌ربارى فرۆشتنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ بێ ناردنى یه‌ک دینار و یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌غدا، جارێکى تر دواى دواکه‌وتنى زیاتر له چل ڕۆژ، ده‌ستى برده‌وه بۆ بڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم.
فراکسیۆنه‌که راشیگه‌یاندووه، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کاتێکدایه که "تا ئێستا نه داهاتى نه‌وت، نه داهاتى ناوخۆى هه‌رێم (داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان و باج و رسومات) شه‌فاف نین و، به‌پێى زانیارییه‌کانمان هه‌ریه‌ک له‌م داهاتانه زۆر زیاترن له‌و بڕه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه".
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که به هۆى به‌رده‌وام بونى له هه‌نگاوه "چه‌وته‌کانى رابردوى" نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌رکه‌کانى به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیان جێبه‌جێ بکات، به‌ڵکو پێگه‌ى سیاسى و ده‌ستوریى هه‌رێمى له عێراق و به‌رامبه‌ر دراوسێکانى تا ئاستى وابه‌سته‌یى لاواز کردوه. و "هه‌رێم ناتوانێ ڕێکه‌وتنێکى دور مه‌ودا و یه‌کجارى له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات که له به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵک دابێ".
له به‌یاننامه‌که‌دا به راشکاوى باسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن که" ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانیى قوڵى ئێمه و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌که‌مانه، ئه‌و به‌شدارییه شه‌رمنانه‌یه‌ى ئێستاى گۆڕانه له‌م ده‌سه‌ڵاته شکستخواردوه‌ى هه‌رێم و، ده‌سته‌وه‌ستان و بێده‌نگیى نوێنه‌ره‌کانێتى له‌ناو حکومه‌تدا له به‌رامبه‌ر ئه‌جێندا دژه خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه، "ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى گۆڕان جا چ له ته‌قلیدى کردنه‌وه‌ى که‌ره‌سته‌کانى حیزبایه‌تى و گوتاره ره‌سمییه‌که‌ى و، چ له شێوازى به‌شداریى له ده‌سه‌ڵات، بوه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و توڕه‌ییه‌کى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى ناڕازى که جاران پشتیوانى سه‌ره‌کى بون لێی. هه‌مو ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "ئه‌مانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ داخورانى شه‌رعییه‌تى دامه‌زراوه‌کانى بڕیاردانى گۆڕان له ئه‌نجامى دواخستنى به‌رده‌وامى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان و کۆنفڕانسى نیشتیمانیى گۆڕان".
لێره‌وه و له روانگه‌ى به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و جه‌ماوه‌رى ناڕازى و گۆڕانخوازان ، داوا ده‌که‌ین که:
1. به زوترین کات گۆڕان له‌م به‌شدارییه بێکاریگه‌ریه‌ى له ده‌سه‌ڵات بکشێته‌وه و روبکاته‌وه جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و که‌سایه‌تییه چاکسازیخوازه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم، دژى بێدادى و به‌رده‌وامیى گه‌نده‌ڵى و سه‌روه‌رنه‌بونى یاسا فشارى جدى دروست بکه‌نه‌وه.
2. به زوترین کات له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی، شه‌رعییه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانى گۆڕان بگه‌ڕێنرێته‌وه و نوێ بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕێى ئه‌نجامدانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان، گۆڕان کێشه گشتى و تایبه‌تییه‌کان بخاته ناو گفتوگۆى ئه‌ندام و دڵسۆزانى و، جارێکى تر به گوڕوتینێکى نوێوه درێژه به ئه‌رکه سه‌خته‌کانى له هه‌رێمى کوردستان بدات.
فراکسیۆنى گۆڕان هۆشداریداوه، به‌پێچه‌وانه‌وه و گوێنه‌گرتن له‌و داواکاریانه که به دیدى ئێمه داواکاریى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى بنکه‌ى جه‌ماوه‌ریى گۆڕان و شه‌قامه، له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان ده‌مانگه‌یه‌نێته بنبه‌ست.
ئێمه له فراکسیۆنى گۆڕان هه‌مومان به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 2018 بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌تان داومانه و، دژى هه‌ر لادانێک ده‌بین له پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کانى گۆڕان بۆ به‌دیهێنانى ژیانێکى که‌رامه‌تمه‌ندانه بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم و، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و به‌ڵێنانه‌ى که له سه‌ره‌تاوه گۆڕان به خه‌ڵکى کوردستانى داوه.
