" بودجه‌یه‌ک بۆ پزیشک و کارمه‌ندانى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ته‌رخان کرا"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بودجه‌یه‌کى تایبه‌ت ته‌رخانکراوه و سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌رداوه "بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا".
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ک داوه و یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و وتیشى:" بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا".
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، 849 که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستا 265 هه‌زار پشکنینیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو زۆرترین پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌نجامدراون که زیاتر له پێنج هه‌زارو300 پشکنین بوه و له‌و ژماره‌یه 483 توشبوى نوێ تۆمار کراون و 325 حاڵه‌تى چاکبونه‌وه هه‌بوه له‌گه‌ڵ 24 گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام" به‌کۆى گشتى حاڵه‌ته‌کانى گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 849 که‌س".
هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "باڵانسى ئاسایى کردنه‌وه‌ى ژیان و کردنه‌وه‌ى شوێنه‌کان به دڵنیاییه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرنگه هاوڵاتیان پابه‌ندى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و رێنماییه‌کان بن".
