تره‌مپ پرسى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کازمى تاوتوێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌مریکا ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاشکراکرد که تایبه‌ته به‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌ئه‌مریکا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20ى ئابى 2020 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا، له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند ''به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو سه‌ربازانمان له عێراق کشانده‌وه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌و جه‌نگه بێ مانا و بێ کۆتایه ده‌رده‌چین، له راستییدا نه‌ده‌بو له‌سه‌ره‌تاوه بچینه ئه‌وێ، چوون بۆ عێراق خراپترین بڕیاره له مێژوماندا درابێت، نه‌ده‌بو ولاته‌که‌مان هیچ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوایه".
تره‌مپ دوپاتى کرده‌وه ئه‌مریکا هێزه‌کانى له وڵاتانى وه‌ک ئه‌فغانستان و سوریاوه کشاندوه‌ته‌وه و وتی: ''بیر له‌و روداوانه بکه‌نه‌وه که له کاتى کشانه‌وه سه‌ربازانمان له سنورى نێوان سوریا و تورکیا، رویاندا. هه‌موان وتیان ئه‌وه مه‌ترسیداره".
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێک له‌واشنتنه، دوێنێش دواى گه‌یشتنى بۆ ئه‌و وڵاته مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، واشنتن بڕیاریداوه 204 ملیۆن دۆلار وه‌ک هاوکارى مرۆیى پێشکه‌شى عێراق بکات و باسى له‌وه‌شکرد تا ئێستا 780 ملیۆن دۆلار هاوکارى به‌غدادیان کردووه.
