کۆمپانیایه‌کى فڕۆکه‌وانی: دوو ملیار دۆلار زه‌ره‌رمان کردوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس"ى ئوسترالى رایگه‌یاند، له‌ئێستاوه تا نزیکه‌ى یه‌ک ساڵى دیکه، ناتوانێت گه‌شتى ئاسمانیى رێکبخات که به‌هۆى کۆرۆناوه نزیکه‌ى دوو ملیار دۆلار زیانى به‌رکه‌وت.
کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس" نزیکه‌ى شه‌ش هه‌زار کارمه‌ندى دورخستوه‌ته‌وه و نزیکه‌ى 20 هه‌زارى دیکه‌ش ناچارکراون مۆڵه‌تى بێ موچه وه‌ربگرن.
ئالان گوێس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى گروپى "کانتاس" رایگه‌یاند، چه‌ند مانگى که‌مى رابردوو خراپترین بووه له مێژووى کارکردنى کۆمپانیاکه‌یاندا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "کاریگه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ به‌سه‌ر کۆمپانیاکانى فڕۆکه‌وانییه‌وه ئاشکرایه، کاریگه‌رییه‌که تێکشکێنه‌ره و بۆ زۆرێک له‌و کۆمپانیایانه بابه‌تى مه‌رگ و ژیانه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار