به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبوسى جه‌خت له چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار‌و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، له سلێمانى جه‌ختیان له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و کارى هاوبه‌ش کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌رهه‌م ساڵح، له سلێمانى پێشوازى کردوه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى و تاوتوێى دۆخى سیاسی، ئه‌منی، خزمه‌تگوزارى و هه‌روه‌ها پێشهاته‌کانى په‌یوه‌ست به دۆخى کۆرۆنایان کردوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌که، به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبوسى جه‌ختیان له" پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى بێگه‌ردو ئه‌نجامدانى چاکسازى"و گرنگى ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه کردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مان باسیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان و کارى هاوبه‌ش کردۆته‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رێکى هه‌مه‌لایه‌ن بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ک که مافى گوزه‌رانى هاوڵاتیان ده‌ستبه‌ربکات.
