که‌مپینێک بۆ زارا محه‌مه‌دى له سلێمانى: داوا له‌ئێران ده‌که‌ین ئازادى بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له شارى سلێمانى 300 ژن له که‌مپه‌ینێکدا کۆبوونه‌وه و ده‌نگى خۆیان کرده یه‌ک بۆ هه‌ڵووه‌شانه‌وه‌ى بڕیارى سزاى سه‌ر "زارا محه‌مه‌دی"،و یاداشتێک به واژۆى خۆیان پێشکه‌شى کونسوڵخانه‌ى وڵاتان له هه‌رێم بکه‌ن.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 له کافتریاى ئه‌منه‌سووره‌که له شارى سلێمانی، له‌لایه‌ن (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، ئه‌نجامى که‌مپه‌ینێک بۆ هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر زاراموحه‌مه‌دى له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئێران-ه‌وه، سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ڕاگه‌یه‌ندرا.
ڕێکخه‌رانى که‌مپه‌ینه‌که 300 واژۆى که‌سایه‌تى و چالاکوانان و ڕێکخراو-یان به شێوه‌ى مه‌یدانى کۆکردووه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، واژۆکان هاوپێچ له‌گه‌ڵ یاداشتێک، پێشکه‌شى هه‌ر یه‌ک له کۆنسوڵخانه‌ى ئێران، سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌کانى وڵاتان له هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکات.
یاداشته‌که‌دا له‌لایه‌ن له‌نیا جه‌مال خوێندرایه‌وه، داواکراوه، که به زووترین کات ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و زارا محه‌مه‌دى ئازادبکرێت، چونکه ئه‌و "بڕیاره نادادپه‌روه‌رییه و پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان".
هه‌ر له یاداشته‌که‌دا هاتووه، که مافى قسه‌کرن و نووسین به زمانى دایک یه‌کێکه مافه بنچینه‌یه‌کانى مرۆڤ و به ڕوونى له ماده‌ى( 2،19،27و 300) ى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و مافه مه‌ده‌نى و سیاسییه‌کاندا دانیپێدانراوه، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ى دادگاى ئێران پێچه‌وانه‌ى یاساکان و په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
زارا محه‌مه‌دی، چالاکوانێکى شارى سنه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نۆژینه و مامۆستاى زمانى کوردییه، له‌لایه‌ن دادگاى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تى فێرکردنى زمانى کوردى بۆ منداڵان سزاى 10 ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
