"دابه‌شنه‌کردنى موچه‌ى ته‌واو بوه‌ته بارگرانى بۆ هاوڵاتیان"
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: کێشه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى حکومڕانى کوردى بێچاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاند: بژێوى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌سه‌ر موچه‌یه و "دابه‌شنه‌کردنى موچه‌ى ته‌واویش له‌کاتى خۆیدا بۆته بارگرانى بۆ هاوڵاتیان".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ى، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یه‌کگرتوى ئیسلامیى کوردستان له حکومه‌تى خۆجێى له‌سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین که نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-8-2020، له‌شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ڕایگه‌یاند:" پێویسته نوێنه‌رانى ئێمه له حکومه‌ته خۆجێیه‌کان هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فشار خستنه‌سه‌ر به‌رپرسانى سه‌روى خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تى زیاتر‌و چاکسازى له‌و فه‌رمانگه‌و سێکته‌رانه‌ى ئه‌وان کارى تێدا ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو ده‌شڵێت:" جێى نیگه‌رانیمانه کێشه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى حکومڕانى کوردى بێچاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه که زیاتر له‌چاره‌که سه‌ده‌یه‌که هاوڵاتیان پێوه‌ى ده‌ناڵێنن و له‌ئێستاشدا هاوڵاتیان له‌زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارى و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى بێبه‌شن".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا بژێوى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌سه‌ر موچه‌یه‌و "به‌داخه‌وه موچه‌ش له‌کاتى خۆیداو وه‌ک خۆى دابه‌شناکرێت که ئه‌وه‌ش بوته‌هۆى بارگرانى زۆر بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان".
