ناوه‌ڕۆکى راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى تره‌مپ و کازمى ئاشکرا کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى ئابوری، سیاسی، ئه‌منى و کلتورى رێککه‌وتنى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولاش پابه‌ندن به هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى ماوه درێژ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئابى 2020 دۆناڵد، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێ بڵاوکرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه، رێککه‌وتنى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى خواستى هه‌ردوولا بووه بۆ به‌دیهێنانى ئاسایش و پێشکه‌وتن، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌رکردایه‌تى واشنتن، رێکخراوى داعش له‌ناوبرا و هه‌ردوو وڵاتیش هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن تاجارێکى دیکه ئه‌و رێکخراوه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ وڵاتێک.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه له پابه‌ندبون به رێککه‌وتن و هه‌ماهه‌نگى ماوه درێژ له‌بوارى ئه‌منی، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى به‌هێزکردنى سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان،"واشنتن و به‌غدا پابه‌ندن به زیاترکردنى هاوکارى دوولایه‌ن له‌بواره‌کانى ئابوری، سیاسی، مرۆیى و کلتوری".
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شکراوه، بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌ریخست که کارى پێکه‌وه‌یى بۆ دروستکردنى داهاتویه‌کى جێگیر و ئارام پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌لى کارى زیاتر و خزمه‌تى گه‌لى عێراق بکرێت، و کاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و ئاسایش بێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌کۆشکى سپى، مسته‌فا کازمى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ کۆبووه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکى ئه‌مریکا پشتیوانى ته‌واوى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق ده‌ربڕى.
