له برادۆست 10 سه‌ربازى تورکیا کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له ده‌ڤه‌رى برادۆست ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 10 سه‌رباز کوژراون.
ئاژانسى رۆژنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له زارى سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بڵاویکردۆته‌وه، له ئه‌نجامى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له گه‌رووى دایلا له ده‌ڤه‌رى برادۆست زیاتر له 10 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و له‌لایه‌ن "گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه که سێ هه‌لیکۆپته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداره‌کان چوونه‌ته ناوچه‌که.
هاوکات سوپاى تورکیا له گوندى شاپانى سنورى برادۆست ته‌قه‌ى هه‌ڕه‌مه‌کییان له خه‌ڵکى ناوچه‌که کردووه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌ک برینداربووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى قه‌زاى مێرگه‌سۆر کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار