وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى ئاساییکردنه‌وه‌ى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان بڕیاریدا
هه‌رکه‌سێک بێ ده‌مامک له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵى خۆى ببینرێت به‌بڕى 20 هه‌زار دینار سزاده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌کان تا رێکار و رێنمایى پێویست ده‌ربکه‌ن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کردوه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بڕیار له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى دیکه عێراق بده‌ن.
پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌کان به‌م شێوه‌یه بڕیاریداوه:
یه‌که‌م/ هه‌رکه‌سێک بێ به‌ستى ده‌مامک له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵى خۆى ببینرێت به‌بڕى 20 هه‌زار دینار سزاده‌درێت
دووه‌م/ هه‌رکارمه‌ندێکى که‌رتى تایبه‌ت بێ به‌ستى ده‌مامک کار بکات، دامه‌زراوه‌که‌ى به‌بڕى 150 هه‌زار سزا ده‌درێت
سێیه‌م/ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پابه‌ندى خۆکه‌ره‌نتینه‌کردن نابن، به‌بڕى 1000000 ملیۆنێک دینار سزاده‌درێن
چواره‌م/ پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران سه‌رنشینان پابه‌ند بکه‌ن به به‌ستنى ده‌مامک، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ر سه‌رنشینێک 50 هه‌زار دینار سزاى شۆفێر ده‌درێت
