سه‌رکونسوڵى تورکیا: رۆژانه 1400 بارهه‌ڵگرى تورکیا دێنه هه‌رێم
حه‌وت مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا بازرگانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌رێم ئاشکرایده‌کات، له ئێستادا نزیکه‌ى 1400 بارهه‌ڵگر له تورکیاوه دێنه هه‌رێمى کوردستان.
هاکان کاراچای، سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌ولێر به ئاژانسى ئه‌نادوڵۆى راگه‌یاند،"سه‌ره‌ڕاى په‌تاى جیهانگیرى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ و ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ربه‌ست له حه‌وت مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا بازرگانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار."
سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا راشیگه‌یاند،"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه رایگه‌یاند که رێگه ده‌ده‌ن به شۆفێرانى بارهه‌ڵگر که خه‌ڵکى تورکیان دواى ئه‌نجامدانى پشکنین بێنه ناو خاکى عێراق و باره‌کانیان دابنێن، به‌ڵام به چه‌ند هۆکارێک ئه‌مه دواکه‌وت له 19ى ئابه‌وه ئیراده نیشان درا بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیاره".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له شه‌وى رابردوه‌وه دواى ئه‌نجامدانى پشکنین رێگه به شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى تورکیا ده‌درێت بێنه ناو خاکى عێراق و کاڵا و پێداویستییه‌کانیان دابنێن".
هاوکات، ئاشکراشیکرد، دواى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى بازرگانی، له ئێستادا قه‌باره‌ى بازرگانى نزیکبۆته‌وه له ئاستى پێش کۆرۆناو رۆژانه 1350-1400 بارهه‌ڵگر له‌رێگه‌ى هه‌ردو ده‌روازه‌ى خابور و ئیبراهیم خه‌لیل، دێنه ناو عێراق.
له چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى کردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌روى شۆفێرانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم، خۆپیشاندان و ناره‌زایى توند له قه‌زاى زاخۆ دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین که‌س برینداربون و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکران.
