وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان بڕیاریدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نووسراوێکى ئاراسته‌ى بانکه‌کان کرد‌و داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان ده‌کات.
به‌پێى راگه‌یاندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧ى ئابى ٢٠٢٠ بڵاو کراوه‌ته‌وه، که واژووى ئاواتى شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی، له‌سه‌ره‌و تایبه‌ته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان کردووه و داواى کردووه نووسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى جێبه‌جێکردن بکرێت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى ئاسانکارى له ڕێگه‌ى زیادکردنى ئاشکراى موڵکه‌کانه‌وه (موزایه‌ده).

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار