دابه‌شکردنى مووچه‌ى ته‌واو یا لێبڕینى ئه‌مڕۆ بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت

سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ‌هاوڵاتى؛

4 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

 

وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم ئاماژه بهوه دهدات ئهو رێککهوتنهى لهگهڵ حکومهتى عێراق ئهنجامدراوه تهنها بۆ ئهم چهند مانگهى ئهمساڵهو خۆیان ئاماده دهکهن بۆ پڕۆژه بودجهى ساڵى داهاتوو و گفتوگۆکانیان بهردهوام دهبێت لهگهڵ بهغدا.

سهمیر ههورامى، وتهبێژى قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهڵێت:» ئهمڕۆ دووشهممه کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیران دهکرێت بڕیار لهسهر موچهى تهواو یان رێژهى لێبڕینى موچه دهدرێت و دواتر دهست بهدابهشکردنى دهکرێت لهم ههفتهیهدا».

ههروهها ئاماژه بهقۆناغى دووهمى بایۆمهترى دهدات و دهڵێت لهو قۆناغهدا بندیوارهکان دهستنیشان دهکرێت و ئهوهش ئاشکرادهکات که (106) ههزار کهس دوو موچهیى و زیاتریان ههیهو لهقۆناغى دووهمى بایۆمهتریدا جیادهکرێنهوه.

هاوکات، جهخت لهوه دهکاتهوه ئهو رێکهوتنهى لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراق ئهنجامدراوه رۆڵى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێم و بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى تێدا بووه لهگهڵ وهفدى ههرێم که چوونهته بهغدا لهگهڵ  سهرۆکى حکومهتى ههرێم.

هاوڵاتى: دواى پهیوهندى تهلهفونى مهسرور بارزانى، لهگهڵ کازمى تیمى قوباد تاڵهبانى باسى رێککهوتنهکهیان کرد، ههست ناکهن درهنگ کهوتن لهباسکردنى رێککهوتنهکه؟

سهمیر ههورامى: بهو شێوهیه نییه، ئێمه له راستیدا سێ جار سهردانى بهغدامان کردووه، ژمارهیهکى زۆر کۆبوونهوهمان لهگهڵ حکومهتى پێشووى عێراق عادل عهبدولمههدى کردووهو دواتریش کۆبوونهوهمان لهگهڵ حکومهتى نوێ به سهرۆکایهتى مستهفا کازمى کردووه.

لهڕاستیدا لهدواى ئهو سێ کۆبوونهوهیهش پهیوهندییهکان ههر بهردهوام بووه، ههم جێگرى سهرۆک وهزیران لهگهڵ سهرۆکى حکومهتى عێراق، ههم سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیران لهگهڵ مستهفا کازمیدا، ههروهها نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان بهردهوام لهسهر خهت بوون لهگهڵ مستهفا کازمیدا، گفتوگۆکردن لهبارهى چۆنیەتى چارهسهرکردنى کێشهکان و گهیشتن به رێککهوتن بهپشتبهستن لهسهر بنهماى ئهو گفتوگۆیانهى لهنێوان ههرێم و عێراق ئهنجامدراون.

ههروهها بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق رۆڵى ههبووهو بهردهوام لهسهر خهت بووه لهگهڵ بهرپرسانى ههرێم و عێراق، دواى راگهیاندنى پهیوهندییه تهلهفونییهکهى مهسرور بارزانى و مستهفا کازمى، ئهگینا مهبهست لهحهق خواردنى هیچ کهسێک نییهو ههمووى بۆ ههرێمى کوردستان کراوه.

هاوڵاتى: ئهم رێککهوتنه کاتییه تاکۆتایى ئهمساڵ دهچنهوه بۆ گفتوگۆ لهگهڵ بهغدا بۆ رێککهوتن لهسهر بودجهى 2021؟

سهمیر ههورامى: ئهم رێککهوتنه کاتییهو بۆ ئهم چهند مانگهى ئهمساڵ کراوه، دهبێت لهم ماوهیهدا حکومهتى عێراقى پڕۆژه بودجهى 2021 ئاماده بکات ئێمه گفتوگۆى دیکهمان لەپێشهو پێویسته ههرێمى کوردستان به نوێنهرهکانیشى که لهپهرلهمانى عێراقن ئیش لهسهر ئهوه بکهن لهچۆنێتى و چهندێتى پشکى ههرێمى کوردستان لهبودجهى 2021دا جێگیر بکهن ئهوهش گرنگه.

هاوڵاتى: بڕیاره ئهمڕۆ (320) ملیار دینارى بهغدا بگاته ههرێم، ئهم مانگه داهاتى خاڵه سنورییهکان لهسهدا 50% نادرێت به بهغدا؟

سهمیر ههورامى: خۆى بڕیاره له 15ى ئاب رێککهوتنهکه کهوتووهته جێبهجێکردنهوه، رهنگه ئهو پانزه رۆژهى مانگى ئاب ههژمار بکرێت، یان  له 1ى ئهیلولهوه داهاتى خاڵه گومرگییهکان لهسهدا 50% دهخرێته سهر خهزێنهى عێراق،  بهڵام داهاتى نهوت و زهریبهو رسومات دهچێتهوه خهزێنهى حکومهتى ههرێم و ناچێتهوه بۆ بهغدا.

هاوڵاتى: حکومهتى ههرێم لهڕێگهى رێباز حهملان یاریدهدهرى مهسرور بارزانى باسى لهوهکرد که تهنها (350) ملیۆن دۆلار ئامادهیه بۆ موچه، نزیکهى سێ مانگه موچه نهدراوه خهڵک دهپرسێت حکومهت نهوت دهکڕێت یا دهیفرۆشێت، بۆچى داهاتهکان بهو شێوهیهن؟

سهمیر ههورامى: لهڕاستیدا موچهخۆرانى ههرێمى کوردستان مافى خۆیهتى بپرسێت لهسهر موچهکهى، تا ئێستا نهگهیشتووهته سێ مانگ وهک ئهوهى ئێوه ئاماژهتان پێدا، بهڵام بهگشتى موچهى موچهخۆران دواکهوتووهو قهرزێکه بهسهر حکومهتى ههرێمى کوردستانهوهو ئێمه وهکو حکومهتى ههرێم داواى لێبوردن لهموچهخۆرانى ههرێم دهکهین، مافى خۆیانه ههموو کۆتایى مانگێک موچه وهربگرن.

وهک کاک رێباز حهملان ئاماژهى پێکردووه که (350) ملیۆن دۆلار داهاتمان ههیه لهگهڵ (320) ملیار دینارى عێراق نزیکدهبینهوه داهاتێکى باشمان ههیه بۆ ئهوهى بتوانین موچه دابهش بکهین، بڕیاریشدراوه ئهمڕۆ دووشهممه 17ى ئاب کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیران ئهنجام بدرێت،  کۆبوونهوهکه لهسهر چۆنێتى دابهشکردنى موچه دهبێت که رهنگه ههر ئهم ههفتهیه دهست بهدابهشکردنى موچه بکرێت.

هاوڵاتى: دوو بۆچوون لهناو ئهنجومهنى وهزیران ههیه که موچه بهبێ لێبڕین دابهشبکرێت و قهرزێک بکهن، یا رێژهى لێبڕین کهمبکهنهوه بۆ لهسهدا 11%، ئایا ئهم بۆچوونانه ههیه؟

سهمیر ههورامى: گفتوگۆکانى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم ئهمڕۆ تهنها لهسهر ئهو مهسهلهیهیه،  موچهى تهواو دابهش بکرێت یان ئهگهر بیبڕن رێژهى چهندێک دیارى بکهن بۆ بڕین.

لهکۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیراندا بڕی داهات لهلایهن وهزیرى دارایى و ئابوورییهوه ئاشکرا دهکرێت و لهسهر ئهو بنهمایه یهکلاییدهکرێتهوهو بڕیارى لهسهردهدرێت.

هاوڵاتى: پهرلهمانتاران زۆر باسى قاچاغچێتى دهکهن و بڕى پارهى خهیاڵى باس دهکهن که بهو هۆیهوه دهفهوتێت و بهدهیان ملیۆن دۆلار باس دهکهن؟ چیتان کردووه بۆ رێگرى لهقاچاغچێتى تا ببێتهوه داهات بۆ حکومهت؟

سهمیر ههورامى: ههنگاوى باش نراوهو خۆتان دهزانن کهیاساى چاکسازیى بهره بهره کهوتووهته بوارى جێبهجێکردنهوهو لهکۆبوونهوهى پێشووى ئهنجومهنى وهزیران ههردوو وهزیرى ناوخۆو پێشمهرگه راسپێردران کار لهسهر پرسى مهسهلهى قاچاغچێتى بکهن لهدهروازه سنورییهکان، ئهمهش رۆڵى دهبێت سهد لهسهد تۆ ئهگهر رێگرى لهگهندهڵى بکهیت و نهیهێڵیت داهاتهکه دهگهڕێتهوه بۆ خهزێنهى حکومهت و داهاتیش زیاد دهکات.

هاوڵاتى: بڕیاره قۆناغى دووهمى بایۆمهترى دهستپێبکهن، ههندێ لهوهزیرو پهرلهمانتارانیش باسى ژمارهى بندیوارو دوو موچهو سێ موچهیى دهکهن، که لهناو سیستمى قۆناغى یهکهمى بایۆمهترى زیاتر لهسهد ههزار کهس دهرکهوتوون که دوو موچه زیاترن؟

سهمیر ههورامى: یاساى چاکسازیى عهساى سحرى نییه به یهک جار جێبهجێ ببێت، ههنگاو بهههنگاو کهوتووهته بوارى جێبهجێکردنهوهو لیژنه پێکهاتووه، یهکێک لهو لیژنانه یهکلاکردنهوهى ئهو (106) ههزار موچهخۆرهیه که زیاتر لهموچهیهکیان ههیه، بهڵام لهقۆناغى دووهمى بایۆمهترى دوو مووچهیى و سێ موچهیى جیا دهکرێنهوه ئایا یاسایین یا نایاسایین،  خۆتان دهزانن یاسا ههیه که مینحه دهدرێت  بهکهسوکارى شههیدان و ئهنفالکراوان، ئهمانه مینحهیان ههیه، تیایهتى ههم فهرمانبهرهو ههم مینحهی ههیهو ئهوهش بهپێى یاسا رێکخراوه، بۆیه دهبێت ئهمانه جیابکرێنهوه.

بندیوارهکان ئهوانهن کهموچهیهک لهحکومهت وهردهگرن و دهوام ناکەن، ئهمانه بایۆمهترى لهقۆناغى یهکهمیدا نایدۆزێتهوه کهدهوام دهکات یان نا، ئێمه ئێستا تۆمارمان کردوون لهسیستمێکى ئهلیکترۆنیدا، لهقۆناغى دووى بایۆمهترى دووباره دابهشکردنى میلاکات ئهنجامدهدهین، بۆ نموونه بهڕێوهبهرایهتیهکى گشتى (250) فهرمانبهرى ههیه، بهڵام تهنها ئیشهکانى ئهو بهڕێوهبهرایهتییه به (75) کهس بهڕێوهدهچێت، حکومهت ئهو کهسانهى که فائیزن و زیادهن دهیانکهینه شوێنێکهوه که حکومهت پێویستى پێیهتى، ئهوکاته  ئێمه دهتوانین بندیوارهکان نههێڵین، کهسێکمان نارد بۆ شوێنێک و دهوامى نهکرد ئهوکاته بڕیارى لهسهر بدرێت و رێکارى یاسایى لهبهرانبهریدا بگیرێتهبهر.

هاوڵاتى: قۆناغى  دووهمى بایۆمهترى کهى دهستپێدهکهن؟

سهمیر ههورامى: بهم نزیکانه دهکهوێته بوارى جێبهجێکردنهوهو لهئهنجومهنى وهزیران بودجهشى بۆ تهرخانکراوهو پهسهندیش کراوه، چهندین کۆبوونهوهمان کردووه، پلانیش دانراوه که بهم زووانه دهستپێدهکهین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار