نێچیرڤان بارزانی: پارتى ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگیرى سه‌رۆکى پارتى ڕایگه‌یاند که حزبه‌که‌ى ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ى ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت و بنه‌ماکانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگیش له عێراقدا دووپاتده‌کاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى له ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبه‌که‌یدا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند:" پارتى له‌پێناوى مافه ڕه‌واکانى گه‌لى کوردستاندا دامه‌زراوه و خه‌باتى بۆ دیموکراسى و ئازادى و ڕێکخستنى سیستمى سیاسى کردووه که له سایه‌یدا کوردستان سه‌رفراز بێت و وه‌ک هه‌میشه‌ش ده‌ستپێشخه‌ر و سه‌رمه‌شقى یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌کارکردنى لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان بن بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌م یاده‌دا جه‌خت له ڕۆڵى گرنگ و کاریگه‌رى پارتى له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌کرده‌ییکردنى فیدراڵیزم ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها پێداگرى له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیى کارکردن له‌سه‌ر بنه‌ماکانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى له‌نێوان ته‌واوى پێکهاته‌کانى عیراق ده‌که‌ین بۆ مسۆگه‌رکردنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و پێشکه‌وتن له وڵات".
جێگرى سه‌رۆکى پارتى ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو له کاتێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه، که جیهان، ناوچه‌که، عیراق به‌گشتى و هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى له دۆخێکى سه‌خت و هه‌ستیاردایه و پێشیوایه به "خۆڕ‌اگرى و تێکۆشان"ى ئه‌ندام و کایدرانى پارتى "ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنین و به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین".
