یه‌کێتى له ساڵیادى پارتیدا داواى هاوسه‌نگى له حوکمڕانیدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ساڵیادى 74 هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیدا، یه‌کێتى داواى جێبه‌جێکردنى دوا رێککه‌وتنى نێوانیان و هاوسه‌نگى له حکومرانیدا ده‌کات.
له په‌یامێکى پیرۆزبایدا، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی، ده‌ڵێت: " به بۆنه‌ى بیره‌وه‌رى حه‌فتاوچوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌ناوى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌کى گه‌رمتان لێ ده‌که‌ین و له‌رێى ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایى له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى ده‌که‌ین. یه‌کێتیى بایه‌خى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که له قۆناغه‌کانى رابردوودا ده‌ستکه‌وتى زۆرى بۆ گه‌له‌که‌مان ھه‌بووه".
هه‌روه‌ها مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت "پێشمانوایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ى وڵاته‌که‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى سیاسى و ئابووری، جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى سیاسیى رۆژى (4/3/2019)و گرتنه‌به‌رى ھاوسه‌نگى و شاندانه‌به‌ر ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى که خۆى له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان".
ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، پارتى دیموکراتى کوردستان ساڵیادى 74 هه‌مینى دامه‌زراندنى حیزبه‌که‌ى ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانییه‌وه دامه‌زراوه.
