سبه‌ینێ 320 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌خرێته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
 لقى هه‌ولێرى بانکى ناوه‌ندیى عێراق، نووسراوى تایبه‌ت به‌ دابینکردنى بڕى 320 ملیار دینارى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى کوردستان، له‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌و سبه‌ینێ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌که‌یان.

هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ کرد که‌ "له‌ لقى هه‌ولێرى بانکى ناوه‌ندیى عێراق نووسراویان بۆ ناردوون و سبه‌ینێ 320 ملیار دینار ده‌خرێته‌ سه‌ر ژمێره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم".

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 17ى ئاب، وه‌زاره‌تى دارایىو ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌ 320 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ ته‌مویل ده‌کرێت له‌گه‌ڵ 270 ملیار دینار که‌ له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتییه‌کانه‌وه‌ پێیان گه‌یشتووه‌، له‌گه‌ڵ 120 ملیارى داهاتى ناوخۆ و 20 ملیار دینارى ته‌مویلى هاوپه‌یمانان که‌ سه‌رجه‌میان 730ملیار دیناره‌، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى پێ دابه‌ش ده‌که‌ن که‌ بۆ سه‌رجه‌مى مووچه‌ پێویستییان به‌ 895 ملیار دینار هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌ لێبینى موچه‌ وه‌ک مانگى شوبات ده‌بێت که‌ له‌ سه‌دا 21 ده‌ستپێ ده‌کات تا له‌سه‌دا 50 ده‌بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار