بایدن بۆ رکابەریکردنی ترەمپ یەکلایی بوویەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
دیموكراتهكانی ئهمریكا بهفهرمی جۆ بایدنیان بۆ كێبڕكێی دۆناڵد ترهمپ له ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی ئهمریكا كاندید كرد كه بڕیاره له 3/11/2020 بهڕێوهبچێت.
لە کۆبوونەوەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە دوێنێ بە شیوەی ئۆنلاین بەڕیوەچوو، جۆ بایدن بەفەرمی بووبە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوو سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا، بیل کلینتۆن و جیمی کارتر و هەروەها کالین پاڤل وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتە پشتیوانی خۆیان لە بایدن ڕاگەیاند.
لە میانەی گۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکاندا مشێل ئۆباما بە توندی ڕەخنەی لە ترەمپ گرت و وتی توانای ئەوەی نییە تێگەیشتنی بۆ هەست و ئەزمونی کەسانی تر هەبێت.
ھەروەھا ستایشی کاندیدی چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان جۆ بایدنی کرد و وەکو "ڕێبەرێکی لێوەشاوەو خۆڕاگر و لێهاتوو" ناوی ھێنا.
دوو مانگ و نیوی دیکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو وڵاتە بەڕیوەدەچێت و بەم شیوەیە، جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپ بۆ بەدەستهێنانی ئەم کورسییە، ڕکابەریی یەکدەکەن.
وابڕیاره كاندیدكردنهكهی جۆ بایدن پێنج شهممه لهمیانهی وتارێكدا پهسند بكرێت .
