وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی سێی راگەیاند

5 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە سبەی چوارشەممە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، رەگەزنامە، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچە وەردەگرن.
رۆژی پێنجشەممە 20-8-2020 ئەم وەزارەت و دەزگەیانە مووچە وەردەگرن:
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش
وەزارەتی پەروەردە
رۆژی هەینی 21-8-2020 ئەم دەستە، دەزگا و وەزارەتانە مووچە وەردەگرن:
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستیی تایبەت
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێریی دارایی
مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگەی مین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
شەممە 22-8-2020:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
یەکشەممە 23-8-2020:
خانەنشینیی پێشمەرگە
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران رۆژی دووشەممە 24-8-2020 دەبێت و خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرێت.
