جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ: ده‌بێت سنورێک بۆ پێشێلکاریه‌کانى تورکیا دابنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له پێشێلکردنى رێککه‌وتننامه‌کانى ئاگربه‌ست ده‌بێت سنورێک بۆ پێشێلکارییه‌کانى دابنرێت.
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی:" سوپاى تورکیا له‌میانى له‌شکرکێشییه‌کانیدا بۆ رۆژئاڤا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه خانمه به‌ڕێوبه‌رێکى له ده‌سته‌ى به‌رگرى به‌ئامانجگرتوه له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا، له‌کاتێکدا ئه‌رکه‌که‌ى خۆى به‌جێهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :"ئه‌و هێرشه بوه‌ته هۆى شه‌هیدبونى خۆى و شۆفێره‌که‌ى و یه‌کێک له هاوکاره‌کانى برینداربووه".
هه‌ربه‌وته‌ى مه‌زڵوم کۆبانێ ، ئه‌و کاره پێشێلکارییه‌کى ته‌واوى هه‌ردو رێککه‌وتنى 17 و 23ى تشرینى یه‌که‌مه.
هاوکات، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده داواى له لایه‌نه‌کانى هه‌ردو رێککه‌وتننامه‌ى ئیستانبوڵ و سوچى کردوه، هه‌ستن به ئه‌نجامدانى ئه‌رکه‌کانیان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک بۆ پێشێلکارییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ پاراستنى دانیشتوانى ناوچه‌که و فه‌رمانبه‌رانى ئیداره‌کان.
