وه‌زیرى وزه‌ى تورکیا: به‌هاى غازه دۆزراوه‌که‌ى ده‌ریاى ره‌ش ده‌گاته 65 ملیار دۆلار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانى تورکیا به‌هاى ئابوورى ئه‌و 320 ملیار مه‌تر سێجا غازه‌ى ئاشکرا کرد که وڵاته‌که‌ى له ده‌ریاى ره‌شدا دۆزیویه‌تییه‌وه.
فاتح دۆنماز، وه‌زیرى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانى تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنى رایگه‌یاند:" کاره‌کانى وڵاته‌که‌ى له ده‌ریاى ره‌ش نزیکه‌ى 14 مانگ پێش ئێستا ده‌ستیپێکردووه".
فاتح دۆنماز راشیگه‌یاند: "بێ ئه‌وه‌ى نرخى غاز و نه‌وت له داهاتوو بزانین، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین خه‌مڵاندنى نرخه‌کان له داهاتوودا بکه‌ین".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، نرخى گاز به پێوه‌ره جیهانییه‌کان په‌یوه‌سته به نرخى نه‌وت و ئه‌گه‌ر سه‌یرى تێڕوانینى 3 بۆ 5 ساڵى رابردوو بکه‌ین، به‌هاى ئابوریى ئه‌و غازه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه 65 ملیار دۆلار ده‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار