سه‌ره‌راى بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه وه‌زاره‌تێک ده‌وام زیاد ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار‌و و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه ده‌وامى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له کاتژمێر 8:30 خوله‌کى به‌یانى بۆ 2:30ى خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
فوئاد سدیق سابر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار‌و و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌که‌ى کردوه تێیدا هاتووه:" سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که له یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتو 2020/8/23ه‌وه ده‌وامى ئاسایى له کاتژمێر 8:30 خوله‌کى به‌یانى بۆ 2:30ى خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت، جگه له ڕۆژانى پێنجشه‌ممه که له کاتژمێر 8:30ى به‌یانى تا 1:30 دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت".
حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا ته‌نها سێ موچه‌ى دابه‌ش کردووه‌و مانگى شوبات و ئازار به‌بڕینى له‌سه‌دا 21 تا 50 موچه‌ى دابه‌شکردووه.
