فایلی نه‌وت ته‌مومژاویه‌، یه‌کێتـــى ئاگادارى ورده‌کارییه‌کانى نییه‌

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: هاوڵاتى

فهرید ئهسهسهرد، سکرتێرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى رایدەگەیەنێت چەند بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە بەڵام ههموویان «کهوتوون»، ئهوهی ماوهتهوه بژاردەی بهغدایه، بەڵام قهیرانهکه «ئهوهنده گهورهیه« بهغداش ناتوانێت هەرێمی کوردستان لهکێشهکان رزگار بکات.

فهرید ئهسهسهرد لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتى لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا تایبەت بەدۆخی هەریمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی یەکێتی، بە راشکاوانە بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو.

سکرتێرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى وتی «حکومهت خۆى سهرکهوتوو نهبووه لهفایلى نهوتدا، دۆخەکە گهیشتوهته ئهو رادهیهى کهبهغدا ئهو فایلهى زۆر بهلایهوه گرنگ نیه وهریبگرێ و رادهستى حکومهتى ههرێمى کوردستانى کردووهتهوه، وتوویهتى خۆتان بهڕێوهی بهرن، ئێمه هیچ پهیوهندییهکمان پێوهى نیه«.

سکرتێرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى، فایلی نەوت بە «تهمومژاوی» ناودەبات و دەڵیت کەیهکێتى ئاگادارى وردهکاریهکانى نیه.

هەروەها وتی هێشتا وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان وەزیری بۆ دانەنراوەو کەسیش نازانێت ئاشتى ههورامی وەزیری پیشوو چى بهسهرهاتووه.

لەبەشێکی تر سەبارەت بەهەوڵەکانی حکومەت بۆ کارکردن لەکەرتی غازی سروشتیدا وتی «ئەگەر گازى سروشتیش هیچ شهفافیهتى تیانهبێت، بهدڵنیاییهوه وهکو نهوتهکهى لێدێ و بهههمان ئهنجام دهگهین... سیاسهتى چهوت ئهنجامى چهوتى لێدهکهوێتهوه«.

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکێک بوو لەو پارتانەی دەنگی بۆ یاسای چاکسازیدا بەڵام لەیەکم هەنگاودا مووچەی فەرمانبەران کەمکرایەوە.

فەرید ئەسەسەرد وتی «کهمکردنهوەى موچه بهشێک نیه لهچاکسازى، بهڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و ههوڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومهت».

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشێک لەقەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان دەرهاویشتەی ریفراندۆمی ٢٠١٧یە، وتیشی «کار بۆ ئهوه دهکهن جارێکى دیکه دۆخێکى وا لهههرێمى کوردستان نهیهته ئاراوه بیر لهڕیفراندۆم و دهوڵهت بکاتهوه«.

هەروەها وتی «ئێستا خهڵک ئهوهندهى باس لهمهسهلهى موچه دهکات باس لهدهوڵهت و مافى چارهنووس ناکاتهوه، ئهوهى بهغدا ویستى تیایدا زۆر سهرکهوتوو بوو، ئهوهى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا».

هاوڵاتى: بۆچوونى ئێوه لهسهر دۆخى سیاسى ههرێم بهگشتى چۆنه، مامهڵهى یهکێتى بۆ چارهسهرى ئهو ئاڵنگاریانه چى دهبێت؟

فهرید ئهسهسهرد: ههموومان دڵنیاین لهوهى دۆخێکى نالهبار لهههرێمى کوردستان لهئارادایه، ئهوه شتێکه کهس گفتوگۆى لهسهر ناکات، ئهمهش بهدڵنیاییهوه هۆکارى تایبهتى خۆى ههیه تاگهیشتووهته ئهوهى کهکێشهکان زهقبوونهتهوه، کێشهى زۆر گهورهیان لێکهوتووەتهوه، ئهوهندهى پێمان بکرێت ههوڵدهدهین فاکتهرێکى کارابین بۆ چارهسهرکردنى ئهم قهیرانانهى کهئێستا لهههرێم لهئارادایه ههرچهنده دهبێت ئهوهشمان لهبهرچاوبێت قهیرانهکان زۆر گهورهن بهبهراورد لهگهڵ ئهو قهیرانانهى کهکابینهکانى پێشوو تووشیان بوو، ئهمهیان گهورهترینیانه لهبهرئهوه کارێکى زۆر قورسه بۆ چارهسهر، بهڵام ههوڵهکانیش ههر بهردهوامن.

هاوڵاتى: ههڵوێستى یهکێتى روونه لهبهرانبهر ئهو ئاڵۆزى و کێشانهى کهدروستدهبن کهپهیوهندى بهحکومهتى ههرێمهوه ههیه، بۆ نموونه دۆخى دارایی ههرێم؟

فهرید ئهسهسهرد: خودى ئهم کێشانه بنهماى تایبهتى خۆى ههیه هى ئهمڕۆ نین ئهوهى کهئێستا لهئارادایه زادهى کهڵهکهبوونى ههڵهکانى کابینهکانى لهمهوبهره، ئێستا گهیشتووهته لوتکه، چارهسهرکردنهکهشى زۆر قورسبووه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ههر ههوڵى ئهوهدهدرێت چارهسهرێکى بۆ بدۆزرێتهوه، ههرچهنده چارسهرهکه ههرچى بێت ناتوانێت چارهسهرێکى بنچینهیی بێت.

 

وهکو یهکێتى پرۆژهیهکى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه لهناو حکومهت نوێنهرایهتى ئێمه دهکات ئهوهى ئهو دهیکات بهرنامهى ئێمهیه خۆى بهشێکه لهبهرنامهى حکومهت لهبهرئهوه بهماناى وشه بهرنامهیهکى تایبهتمان بۆ ئهم دۆخه نییه

 

هاوڵاتى: بڕیاردراوه بۆ ئهم مانگه بهغدا پاره بنێرێت، لهدواى 1 – 9 نیوهى داهاتى خاڵهسنورییهکان بدرێته بهغدا، پێت وایه ئهمه چارهسهره بۆ ئهو دۆخه؟

فهرید ئهسهسهرد: وهکو یهکێتى پرۆژهیهکى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه لهناو حکومهت نوێنهرایهتى ئێمه دهکات ئهوهى ئهو دهیکات بهرنامهى ئێمهیه خۆى بهشێکه لهبهرنامهى حکومهت لهبهرئهوه بهماناى وشه بهرنامهیهکى تایبهتمان بۆ ئهم دۆخه نییه لهههموو حاڵهتێکدا تێڕوانینى حزب جیاوازه لهتێڕوانینى حکومهت و وردهکاریهکان لاى حکومهته، بهغدا مامهڵه لهگهڵ حزبهکان ناکات مامهڵه لهگهڵ حکومهتى ههرێم دهکات، ئهو رێککهوتنهش دێته ئاراوه لهنێوان یهکێتى و پارتى لهگهڵ بهغدا نییه، بهڵکو لهنێوان حکومهت کهنوێنهرایهتى ههردووکیان دهکات لهگهڵ حکومهتى بهغدایه، لهبهرئهوه دهسهڵاتى تهواو دراوهته تیمى ئێمه بۆ کارکردن بۆ گهیشتن بهڕێککهوتنێکى گونجاو.

بۆ ئهو کێشانهى کهئێستا لهئارادایه، ههرچهنده ئێستا خۆشمان بۆچوونمان ئهوهیه قهیرانهکه ئهوهنده گهورهیه رهنگه ههر رێککهوتنێک کهئێمه لهگهڵ بهغدا پێى بگهین، رهنگه نهتوانێت چارهسهرى ههموو کێشهکانمان بکات، بهڵام گهیشتن بهڕێککهوتن باشتره لههێشتنهوهى کێشهکان بهههڵپهسێردراوى.

 

بهغداش ناتوانێت رزگارمان بکات لهکێشهکان، بهڵام دهتوانێت تائهندازهیهکى زۆر کێشهکان سوک بکات لهسهر هاوڵاتیان و حکومهت، ئهوهى دهمێنێتهوه پاش ئهوه لهچوارچێوهى ئهو چاکسازیهى بهتهماین ئهنجامى بدهین، چۆن دهتوانین خۆمان رێکبخهینهوه

 

هاوڵاتى: واته پێت وایه ئهمه موسهکینێکى کاتییه، یان دهبێ حکومهتى ههرێم ههندێ چاکسازى بکات؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهبێت بهو جۆره سهیرى مهسهلهکه بکهین، ژمارهیهکى زۆر بژاردهمان لهبهردهستدا نییه، بهشێکى زۆرى بژاردهکانمان لهدهستداوه، یهک بژاردهمان لهبهردهستدایه ئهویش بهغدایه ئهمه ئهو بژاردهیهیە کهکاتى خۆى هیچ بایهخێکمان پێنهئهدا کێشهیهک دهبوو ههوڵمان دهدا بژاردهیهکى دیکه ههڵبژێرین، ئێستا ههموو بژاردهکانى تر کهوتوون ئهوهی کهماوهتهوه لهبهردهممان بهغدایه، لهبهرئهوه رێککهوتن تهنها لهگهڵ بهغدایه، بهغداش ناتوانێت رزگارمان بکات لهکێشهکان، بهڵام دهتوانێت تائهندازهیهکى زۆر کێشهکان سوک بکات لهسهر هاوڵاتیان و حکومهت، ئهوهى دهمێنێتهوه پاش ئهوه لهچوارچێوهى ئهو چاکسازیهى بهتهماین ئهنجامى بدهین، چۆن دهتوانین خۆمان رێکبخهینهوه .

هاوڵاتى: لهماوهى رابردوودا سهرۆک کۆمار چهند ههوڵێکیدا بۆ ئهو گرژیانهى لهنێوان ههولێرو بهغدا، بهرههم ساڵح تهداخولى کردهوه، وهکو ئهنجومهنى سهرکردایهتى ئاگادارى ئهو ههوڵانهى ئهون؟ ههندێکیش پێیان وایه ئهو رۆڵى ئهکتیڤى نهبینیوه.

فهرید ئهسهسهرد: لهم رووهوه رۆڵێکى زۆر ئهکتیڤى ههبوو ههماههنگى لهگهڵ هاوسهرۆکان و سهرکردایهتى ههبوو پێمان وایه ئهم رۆڵه زۆر ئیجابى بووه کاریگهرى ههبووه لهسهر خودى سهرۆک وهزیران بۆ هاندانى بۆ ههنگاونان بۆ ههندێک ههنگاو که رهنگه سهرۆک وهزیران لێى دوو دڵ بوایه، ئهبێت ئهوهشمان لهبهرچاوبێ کازمى خۆى بهیهکێک لهدۆستهکانى کورد دهزانێت پهیوهندیهکى دۆستایهتى تایبهتى لهگهڵ سهرۆککۆماردا ههیه، ههوڵمانداوه سود لهم پهیوهندییه تایبهتهش وهربگیرێ تائێستا توانیومانه فشارهکان لهسهر سهرۆک وهزیران بهجۆرێک بێت یارمهتیدهربێت بۆ گهیشتن بهچارهسهر.

 

فایلى نهوت تائێستا فایلێکى تهموومژاویه، ئێمه وهکو یهکێتى نیشتیمانى ئاگادارى وردهکاریهکانى نین، رهنگه ئاگادارى بهشێکى بین، بهڵام ئێستاش ههندێک فایل ههیه بههیچ شێوهیهک ئاگادارى نین

 

هاوڵاتى: زۆرجار حکومهتى ههرێم دهڵێت بودجهیهکى زۆرم لهبهردهست نییهو تهنها دوو موچه دراوه شهقام دهڵێت نهوتمان فرۆشتوه یان نهوتمان کڕیوه؟ تیمى یهکێتى لهحکومهت لهمڕووهوه چى بهئێوه دهڵێن؟

فهرید ئهسهسهرد: فایلى نهوت تائێستا فایلێکى تهموومژاویه، ئێمه وهکو یهکێتى نیشتیمانى ئاگادارى وردهکاریهکانى نین، رهنگه ئاگادارى بهشێکى بین، بهڵام ئێستاش ههندێک فایل ههیه بههیچ شێوهیهک ئاگادارى نین، ئهوهى ئاگادارین رهنگه حکومهت ههندێ شتى لهڕاگهیاندنهکان بڵاونهکردبێتهوه، ئێمهى لێ ئاگادارکردۆتهوه یاخود ئهوانهن بهشێوهیهکى ئاشکرا بڵاودهکرێنهوه، بهڵام لهههموو حاڵهتێکدا حکومهت خۆى سهرکهوتوو نهبووه لهفایلى نهوتدا گهیشتووهته ئهو رادهیهى که بهغدا ئهو فایلهى زۆر بهلایهوه گرنگ نیه وهریبگرێ و رادهستى حکومهتى ههرێمى کوردستانى کردووهتهوه وتوویهتى خۆتان بهڕێوهی بهرن، ئێمه هیچ پهیوهندیهکمان پێوهى نییه، بهڵام لهههموو حاڵهتێکدا سیاسهتى چهوت ئهنجامى چهوتى لێدهکهوێتهوه، کۆمهڵێک سیاسهت لهههرێمى کوردستاندا پێش ئهم کابینهیه پیادهکراوه ههرێمى بهم ئهنجامه خراپهى ئێستا گهیاندووه.

ههر بۆ نموونه ههموو جارێ باس دهکرێ ئێمه وڵاتێکى نهوتین بۆچى تووشى قهرز دهبین، بوونى ئێمه وهکو وڵاتێکى نهوتى رێگرنیه لهبهرئهوهى کهتووشى قهیرانى دارایی ببین، پێش ئێمه ههندێک وڵات ههبووه وهک مهکسیک لهههشتاکانى سهدهى رابردوو تووشى ئهم قهیرانهى ئێستاى ئێمه بووه لهکاتێکدا مهکسیک چوارهم بهرههمهێنهرى نهوته له لهتى رۆژئاواى گۆى زهمین، سیاسهتى چهوت بهدڵنیاییهوه ئهنجامى زۆر خراپى لێدهکهوێتهوه وهکو ئهوهى لهمهکسیک روویدا وهکو ئهوهى ئێستا لاى خۆمان دهیبینین.

هاوڵاتى: بڕیاره ساڵى ئاینده ههرێمى کوردستان غاز بنێرێته دهرهوه، پێت وایه ئهمهش بهسیاسهتێکى چهوت ئهنجامبدرێت هیچ سودێکى بۆ خهڵکى کوردستان نهبێت؟

فهرید ئهسهسهرد: ههموو هاوڵاتییهک و حزبه سهرهکیهکانیش جهخت لهسهر مهسهلهى شهفافیهت دهکهنهوه، شهفافیهت رێگره لهبهردهم مهسهلهى گهندهڵى، ئهتوانێت ئهنجامى زۆر باشى لێبکهوێتهوه ئهگهر فایلى گازى سروشتى هیچ شهفافیهتى تێنهکهوێت بهدڵنیاییهوه وهکو نهوتهکهى لێدێ و بهههمان ئهنجام دهگهین، بهڵام بهدڵنیاییهوه ئهمجارهیان لانى کهم هیوادارم سودمان لهئهزموونى خراپى فرۆشتنى نهوت وهرگرتبێ بۆ ئهوهى ئهم ئهزموونه لهگازى سروشتیدا دووبارهى نهکهینهوه، ئهگهر ئهمه دووباره بکهینهوهو شهفافیهتیش نهبێ بهدڵنیاییهوه ئهو ئهنجامهى کهئێستا دیومانه لهبوارى گازى سروشتیشدا دووباره دهبێتهوه.

هاوڵاتى: وهکو یهکێتى نیشتیمانى کوردستان سهد لهسهد لهگهڵ جێبهجێکردنى یاساى چاکسازیدان؟

فهرید ئهسهسهرد: ئێمه دژى نهوهستاوینهتهوه کهخراوهته دهنگهوه، دهنگمان پێداوه رهنگه تێبینیمان لهسهر ههندێک لهخاڵهکان ههبێت، ئهویش لهوردهکاریهکانیدا، بهڵام بهدڵنیاییهوه که لهگهڵ پارتى رێککهوتنمان کردووه بۆ پێکهێنانى حکومهت یهکێک لهمهسهله سهرهکیهکانى چاکسازى بووه، ئێمه مهبهستمان یاساى چاکسازى لهههرێم ببێت، بهڵام نامانهوێت چاکسازى تهنها بوارى کهمکردنهوهى موچه بگرێتهوه.

بهمانایهکى سهرهکیش ئهتوانین بهوجۆره سهیرى مهسهلهکه بکهین، کهمکردنهوى موچه خۆى لهخۆیدا بهشێک نیه لهچاکسازى، بهڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و ههوڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومهت، ههرچهنده لهپرۆژهى چاکسازیشدا باس لهوهکراوه، بهڵام جهختکردن لهسهر ئهوهى مهسهلهى کهمکردنهوهى موچه سێکتهرێکى سهرهکییه لهم چاکسازییهدا رهنگه ئهمه کارێکى زۆر گونجاو نهبێت.

 

 ئێمه وهزارهتى سامانه سروشتیهکانمان ههیه، بهڵام نه پێکهاتهى وهزارهتمان ههیه نه وهزیریش دانراوه، وهزیرى پێشووش کهس نازانێت چى بهسهرهاتووه

 

هاوڵاتى: پێت وایه حکومهت لهباتى ئهوهى چاکسازى لهپرسى موچهدا بکردایه، باشتر نهبوو لهداهاتى خاڵه سنورییهکان بکۆڵێتهوه کهباس لهقاچاخچیهتى دهکرێت..؟

فهرید ئهسهسەرد: من پێم وایه ههنگاوى یهکهم بۆ چاکسازى بریتیه لهشهفافیهت، حکومهت پێویسته راشکاوبێت لهگهڵ گهلى خۆیدا، باس لهوهبکات ئێمه بۆچى گهیشتین بهم دۆخه خراپهى ئێستا، بۆ نموونه ئێمه وهزارهتى سامانه سروشتیهکانمان ههیه، بهڵام نه پێکهاتهى وهزارهتمان ههیه نه وهزیریش دانراوه، وهزیرى پێشووش کهس نازانێت چى بهسهرهاتووه، شهفافیهت پردێک دروستدهکات لهنێوان هاوڵاتى و حکومهت، رهنگه ئهوکات حکومهت ههواڵى زۆر ناخۆشى پێبێت، بهڵام گرنگ ئهوهیه هاوڵاتى خۆى ئاگادارى ئهو ههواڵه ناخۆشانهبێت و ئاگادارى ئهوهشبێت ئهم پرۆسهیه لهدهرهێنانى یهکهم بیرى نهوتهوه که ههموومان پشتگیریمان کرد دڵمان پێى خۆشبوو بۆ گهیشت بهوهى بهکارهسات بۆ ئێمه کۆتایی هات.

هاوڵاتى: ئێوه وهک یهکێتى متمانهتان بهو ژماره قهرزه ههیه کهحکومهت رایگهیاندوه که 27 ملیار دیناره؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهمه ژماره فهرمیهکهیه کهحکومهتى ههرێم رایگهیاندووه ئهمهى کردووه بهماڵ لهسهر خۆى، پێموایه ئهمه هى نهوت نییه یان قهرزى دهرهکى نیه، ئهوهى من لێى تێگهیشتووم قهرزه ناوخۆییهکانیشه بهرهچاوکردنى ئهوهى رهنگه پاشهکهوتى موچهیان حساب نهکردبێت، ئهگهر پاشهکهوتهکه حساب بکهین بهدڵنیاییهوه رهنگه ژمارهکه زیاتربێت.

هاوڵاتى: دواى کۆنگرهى یهکێتى نیشتیمانى بهفیعلى ئیشهکانى تهواوبووه، یان ههندێکى ماوه؟

فهرید ئهسهسهرد: زۆر ئیشوکار ماوه، چونکه ئێمه لهدۆخێکى زۆر خراپدا کۆنگرهمان بهست، پاش ئهوه یهکسهر کێشهى کۆرۆنا هاتهئاراوه، ئهو کێشانهى ئێستا باسمانکرد وهکو کهمکردنهوهى موچهو ئهوانه زیادیکردووه بهبێ چارهسهر مایهوه، ئێمه کێشهیهکى تهکنیکیشمان ههبوو سهبارهت بهوهى ئێمه کهکۆنگرهکهمان زۆر بهچڕیی و سهرکهوتووانه کۆتایی پێهێنا، بهڵام بهشێکى زۆرى ئهرکهکانى کۆنگرهمان، لهوانه پهسهندکردنى پهیڕهوى ناوخۆ خراپه، پاش کۆنگره پێنج مانگمان بهوه کوشت ههرخهریکى کۆبوونهوه بووین تا پهیکهرى رێکخراوهیی حزبمان دیاریکرد، ئێستاش لهسهدا 95ى پهیکهرى رێکخراوهیی خۆمان تهواوکردووه و بهرهو کۆتایی دهچێت، ئهوهى کهماوه ئهو کۆنفرانسانهیه کهدهبێ پاش کۆنگره بۆ رێکخستنهوهى مهڵبهندهکان و مهکتهبهکان بکرێت، ئێستا لهو قۆناغهداین پاش ئهوه ئهکهوینه قۆناغى ئاسایی.

هاوڵاتى: مهکتهب و مهڵبهندهکانتان کهمکردووهتهوه وهکو ژماره؟

فهرید ئهسهسهرد: باس لهوهدهکرێت لهشوێنێکدا یهکێک 24 جێگرى ههیه ئێمه لهپهیڕهودا ئهمانهمان ههمووى چارهسهرکردووه وتوومانه دهبێت دوو جێگر ههبێ، بهڵام ئهمه بهو مانایه دێت لهو 24–ە تهنها دووانیان بهجێگر دهمێننهوهو 22 دهکهوێته دهرهوهى چوارچێوهکه، ئهمه لهکۆنفرانسهکاندا یهکلایی دهبێتهوه، بهنیازین دوو ئهنجومهن پێکبهێنین، بۆ ئهمانه ئهنجومهنى راوێژکارى و پشتیوانى، ئهنجومهنى راوێژکارى زیاتر مهکتهبهکان دهگرێتهوهو ئهنجومهنى پشتیوانیش مهڵبهندهکان دهگرێتهوه، ههڵئاوسانێک لهناو مهکتهب و مهڵبهندهکانماندا ههیه کهدۆخهکه ئاسایی بکهینهوه ژمارهیهکى زۆریان بێکار دهمێننهوه، ئهوکاته ئهمانه پلهکانیان لێ ناسهندرێتهوهو ئیمتیازاتیشیان وهکخۆى دهمێنێتهوه، بهڵام ئهوکاته چۆن لێپرسراو ههیهو جێگرێ یان دووانى ههیه، ئهوهى لهپرۆسهکه دهرناچێت دهبێت بهئهندام لهم دوو ئهنجومهنه، حزب بهو شێوهیه رێکدهخهینهوه رێبگرین لهوهى جارێکى تر بهرهو ههڵئاوسان بچین ئهو بهرنامهیهى که دامانناوه چارهسهرى ههڵئاوسانهکه دهکات، بهڵام لهههمانکاتیشدا رهنگه ههندێ کێشهى لێبکهوێتهوه بهحوکمى ئهوهى که لهههڵبژاردنهکاندا دهردهچێت، ژمارهى کهمتره لهوانهى دهرناچن، ئهوانهش پێیان ناخۆشه ژمارهیهک لهوانه زوویردهبن، بهڵام ئهبێت قبوڵى ئهوهبکهن ئهمه پرۆسهیهکى چاکسازى و دیموکراسیه لهناو حزب، ئهمه ههڵهیهکى زۆر گهورهبوو کهڵهکهبوو لهسهر حزب و ههڵئاوسانى زیاد لهپێویست پهرهبسێنێ ههوڵدهدهین چارهسهرى بکهین و ئاسانیش نیه و قورسه، بهڵام دهستمانداوهتێ.

 

ئهوانهى کهچوونهته لاى پارتى نوێنهرایهتى یهکێتیان کردووه، پارتیش که لهگهڵ نوێنهرانى ئێمه دادهنیشێ لهگهڵ نوێنهرى بهشێک لهگهڵ یهکێتى دانانیشێ، لهگهڵ ئهوانه دادهنیشێ کهنوێنهرایهتى ههموو یهکێتى دهکهن، ئێمهش تێڕوانینمان بۆ ههندێک لهئهندامانى سهرکردایهتى پارتى ههیه، بهڵام ئێمه مامهڵه لهگهڵ حزب دهکهین ئهوانیش مامهڵه لهگهڵ ئێمه دهکهن وهکو حزب

 

هاوڵاتى: لهماوهى رابردوو ئاڵۆزییهک لهنێوان پارتى و یهکێتى ههبوو، ئێستا پهیوهندیهکانتان چۆنه؟

فهرید ئهسهسهرد: پێش کۆنگره تائهندازهیهک گرژى تێکهوتبوو، پاش کۆنگرهش ههر بهردهوام بوو، بهڵام ئێستا دهتوانم بڵێم به بهراورد لهگهڵ جاران تائهندازهیهکى زۆر بهرهو ئهوه دهچێت روخسارێکى ئاسایی وهربگرێ، ههوڵێکى زۆر درا کۆبوونهوهى ههردوو مهکتهبى سیاسى، ئهوهى دواییان لهدووکان کۆبوونهوه ئهنجامى باشى ههبوو ئومێد بهخشبوو بۆ گهشهپێدانى ئهو پهیوهندیهى لهنێوان ههردوولادا ههیه، بناغهیهکمان داناوه بۆ پهرهپێدانى ئهو پهیوهندیهى نێوانمان  و ههوڵدهدهین بهردهوامبێت.

هاوڵاتى: دهوترێت پارتى بهشێک لهیهکێتى ناخوێنێتهوه ئهمه تاچهند راسته؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهوانهى کهچوونهته لاى پارتى نوێنهرایهتى یهکێتیان کردووه، پارتیش که لهگهڵ نوێنهرانى ئێمه دادهنیشێ لهگهڵ نوێنهرى بهشێک لهگهڵ یهکێتى دانانیشێ، لهگهڵ ئهوانه دادهنیشێ کهنوێنهرایهتى ههموو یهکێتى دهکهن، ئێمهش تێڕوانینمان بۆ ههندێک لهئهندامانى سهرکردایهتى پارتى ههیه، بهڵام ئێمه مامهڵه لهگهڵ حزب دهکهین ئهوانیش مامهڵه لهگهڵ ئێمه دهکهن وهکو حزب، ئهوان ئازادن بۆ تێڕوانینى خۆیان بۆ ههر ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى کێشهیهک نیه لهمبارهیهوه، دهبێت حسابى ئهوهش بکهن لهناو سهرکردایهتى یهکێتیش جیاواز بۆ فڵان و فیسارى ئهندامى سهرکردایهتى پارتى ههیه، بهڵام کهدادهنیشین لهگهڵ ئهواندا دانیشتن و کۆبوونهوه دهکهین، لهگهڵ ئهوانهى نوێنهرایهتى ههموو حزبهکه دهکهن و ئێمه رێکدهکهوین پهیوهندیمان بهوهوه نیه ئهوان لهناو خۆیاندا نوێنهرایهتى چ فراکسیۆنێ یان کوتلهیهک دهکهن، ئهوهى که واژۆى ئهکات لهگهڵ ئێمه ئهوانهن نوێنهرایهتى ههموو حزبهکه دهکهن، بۆ ئێمهش بهههمان شێوهیه.

 

خودى ئهم پێکهاتهیهى پهرلهمان جیاوازه لهپهرلهمانى پێشتر بههۆى ئهمهشهوه دهبێت جیاواز سهیرى بکهین، پهرلهمانى یهکهم کهدروستبوو زۆر بههێزبوو، بهڵام ئهوهى ئێستا ههیه زۆر جیاوازه وهک یهکهم خول نیه.

 

هاوڵاتى: چ گرفت و کێشهیهکى ئاڵۆز لهنێوان ئێوهو پارتى ههیه؟

فهرید ئهسهسهرد: ململانێى حزبى وهکو دوو حزبى جیاوازو تێڕوانیى جیاوازمان ههیه، پێموایه ئهمه ههربهردهوام دهبێت، من یهکێتى و پارتى وهکو دوو هێڵى هاوتهریب ئهشوبهێنم کهبهیهکهوهو بهتهنیشت یهکهوه دهڕۆن، دوو هێڵى هاوتهریب ههرگیز یهک ناگرنهوه، بهڵام لهوانهیه تاسهر ههر بهتهنیشت یهکهوه بن لهبهرئهوه، دهکرێت مامهڵه لهگهڵ یهکترى بکهین و پێکهوه بژین و هاوکاریش بین.

 

ئهبێت واقیعیانه سهیرى بکهین راسته لایهنهکان لهناو یهک حکومهتتدان و بهیهکهوه حوکمڕانى دهکهن، بهڵام لهههموو حاڵهتێکدا هێزى لایهنهکان وهکو یهک نییه، ئهو جیاوازیه ههندێجار کێشهى لێدهکهوێتهوه.

 

هاوڵاتى: ئهو ئاڵۆزیانهى لهماوهى رابردوو لهپهرلهمانى کوردستان روویدا پێتان وایه پهرلهمان لاوازه لهبهرانبهر حکومهتدا... لێپرسینهوه دهکات لهوهزیر بۆ باشترکردنى؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهو یاسایانهى که پهرلهمان کارى پێدهکات و دهسهڵاتیان داوه به پهرلهمان ههر ئهو یاسایانهن بۆ ههموو پهرلهمانهکانى پێشوو کاریان پێکراوه، دهوهستێتهوه سهر خودى پێکهاتهى پهرلهمان، خودى ئهم پێکهاتهیهى پهرلهمان جیاوازه لهپهرلهمانى پێشتر بههۆى ئهمهشهوه دهبێت جیاواز سهیرى بکهین، پهرلهمانى یهکهم کهدروستبوو زۆر بههێزبوو، بهڵام ئهوهى ئێستا ههیه زۆر جیاوازه وهک یهکهم خول نیه.

هاوڵاتى: جیاوازیهکه لهو رووهوهیه کهئێستا سهرۆکایهتى زۆرینهى لاى پارتیه؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهمانه کاریگهرى ههیه لهسهر پرۆسهى بڕیاردان ههم لهناو پهرلهمان ههم لهدهرهوهى پهرلهمان ئهبێت واقیعیانه سهیرى بکهین راسته لایهنهکان لهناو یهک حکومهتتدان و بهیهکهوه حوکمڕانى دهکهن، بهڵام لهههموو حاڵهتێکدا هێزى لایهنهکان وهکو یهک نییه، ئهو جیاوازیه ههندێجار کێشهى لێدهکهوێتهوه.

هاوڵاتى: باس لهوهدهکرێت ههندێک لهئهندامانى سهرکردایهتى یهکێتى بۆچونیان وابووه کاتێک بدهنه حکومهت ئهگهر نهیتوانى چاکسازى بکات لهحکومهت و پهرلهمانیش بکشێنهوه؟

فهرید ئهسهسهرد: من دهمهوێ بهو جۆره سهیرى بکهم لهکۆبوونهوهکانى ئهنجومهنى سهرکردایهتى و مهکتهبى سیاسى ئازادین لهتاووتوێکردنى ههموو مهسهلهیهک، بهڵام ئهگهر لێپرسینهوهمان لهگهڵدا بکرێ که ئێمه رایدهگهیهنین یان جێبهجێى دهکهین، لهبهر ئهوه وهکو حزب بابهت نیه لهناو کۆبوونهوهکانى خۆمان تاووتوێمان نهکردبێت، بهڵام رهنگه بڕیارمان لهسهر ههندێ مهسهله نهدابێ لهبهرئهوه کاتى بڕیاردانى نههاتووه، دهبێت وهکو سهرکردایهتى تاووتوێى ههموو ئهگهرهکان بکهین، بهڵام پرۆسهى بڕیاردان نابێ بهپهله بێ و بهشێنهیی دهکرێ بۆ ئهوهى تووشى ههڵهنهبین.

هاوڵاتى: ئهگهر ئهم حکومهته نهیتوانى چارەسهرى ئهم گرفتانه بکات، پێت وایه ههڵبژاردنى پێشوهخته چارهسهره؟

فهرید ئهسهسهرد: ناتوانم ئهو مهسهلهیه یهکلابکهمهوه، نازانم ئایا ههڵبژاردنى پێشوهخته کێشهکان زیاد دهکات یان ئهمانگهیهنێت بهچارهسهر، ئهم مهسهلانه ههندێ وردهکارى دهوێت، بۆ نمونه ئهوهى عێراق ساڵى داهاتوو نیازوایه ههڵبژاردنى پێشوهخته بکرێ، بهڵام خۆى لهخۆیدا ههڵبژاردنهکه کۆمهڵێک کێشه دێنێته ئاراوه یهکێک لهوانه دهبێت پهرلهمان خۆى ههڵبوهشێنێتهوه و ههماههنگى لهنێوان سهرۆک وهزیران و سهرۆک کۆمار ههبێ جگه لهوهى بهشێکى حزبهکان تێڕوانینى جیاوازیان ههبێ، ئهگهر بۆ عێراق وابێ بهدڵنیاییهوه لێرهش وادهبێ، بهڵام تائێستا کهمترین باس لهسهر ههڵبژاردنى پێشوهختهیه لهههرێم، تێڕوانینى گشتى بۆ ئهوهیه ئهگهر لایهنێک یان ههموویان پێیان وایه ئهوه چارهسهره ئهوه پشتگیرى دهکهین.

 

ئێستاش رهنگدانهوهى ههیه یهکێک لهپێداگرتنى بهغدا لهههندێ مهسهلهى ئهو گرژیانهى لهنێوان ههولێردا پهیوهندى به ریفراندۆمهوه ههیه. کاربۆ ئهوهدهکهن جارێکى دیکه دۆخێکى وا لهههرێمى کوردستان نهیهته ئاراوه بیر لهریفراندۆم و دهوڵهت بکاتهوه، بهدڵنیاییهوه ئێستا ئهوهندهى خهڵک باس لهمهسهلهى موچه دهکات باس لهدهوڵهت و مافى چارهنوس ناکاتهوه ئهوهى بهغدا ویستى تیایدا زۆر سهرکهوتووبوو، ئهوهى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا

 

هاوڵاتى: پێتوایه لهدواى ساڵى 2003وه سیاسیهکانى کورد عاقڵمهندانه تهعامولیان کردووه لهگهڵ وڵاته دراوسێکان و بارودۆخى ناوخۆى ههرێم؟

فهرید ئهسهسهرد: بهتێڕوانینى خۆم دهبێت دوو مهسهله لهبهرچاوبگیرێت، لهههندێ بواردا زۆر سهرکهوتووبووین بهتایبهتى لهده ساڵى یهکهم و پاش رووخانى رژێم زۆر سهرکهوتووبوین لهمامهڵهکردن لهگهڵ بهغدا، بهشێکى زۆرى ئهوانهى ئێمه دهمانویست توانیمان لهڕێگهى یهکڕیزى نیشتیمانى کوردستانهوه بهدهستیبهێنین و هیچ کهموکوڕییهک لهمبارهیهوه نهبوو.

ئهگهر ههشبووبێت لهوانهیه زۆر کهمبووبێت، بهڵام پێم وایه کێشه سهرهکیهکان لهههندێک مهسهلهوه دهستیانپێکرد یهکێک لهوانه سیستمى سیاسى لهههرێمى کوردستان، ئێستاش سیستمهکهمان روون نییهو وهکخۆى ماوه، بهتایبهتى لهمهسهلهى دهستور زۆر شکستمان هێنا، ههوڵێکى زۆر درا ههرێم دهستورى خۆى ههبێت تائێستا بێ دهستورین، لهکاتێکدا هیچ هۆیهکى دیاریکراو نیه بۆ مانهوهى ههرێم بهبێ دهستور.

لهکاتێکدا عێراقیهکان لهماوهى دوو ساڵدا دوو دهستورى یهک لهدواى یهکیان هێنایه ئاراوه، لهساڵانى 2004و 2005 لهکاتێکدا کورد لهههرێمى کوردستان شکستیهێنا لهسهر رێککهوتن لهسهر ئهو دهستورهى که ئهمانهوێت ههبێت دهستورێکى مهدهنى بێ، دهستورێکى پهرلهمانى بێت یان سهرۆکایهتى بێ، ئێمه لهمهیاندا زۆر خراپ بووین، لهسهر مامهڵهکردن لهبابهتێکى گرنگى وهک نهوتدا ئهمه بهکارهسات بۆ ئێمه کۆتایی هات، ههموومان دهزانین هاوڵاتیان دڵخۆشبوون بهوهى دهستبرا بۆ نهوت ئومێدیان ههبوو که ههرێم گهشهیهکى بهرچاوو بهخۆیهوه ببینێ، لانى کهم لهقۆناغى یهکهمدا ئهو گهشهکردنهمان بینیى، ئومێدیش ههبوو ئهم گهشهکردنه بهرهوپێشهوه بچێت، بهڵام بهدڵنیاییهوه ههندێک لهههڵهکان که لهوهدهچێ ههڵهى گهورهبووبێ کارێکى وایکرد توشى قهیرانى زۆر گهورهببین، گهیشته ئهو رادهیهى کهههرێم ورده ورده کارتهکانى لهدهست دهرچوو.

هاوڵاتى: مهبهستت ریفراندۆمه؟

فهرید ئهسهسهرد: ریفراندۆم وهکو ماف وهریبگریت کێشهیهکى گهوره نییه بهڵام ئێمه بهرنامهیهکى رونمان نهبوو بۆ نمونه ریفراندۆممان کرد چى لهمهسهلهکه دهگۆڕێت ههمووجارێ سهرکردهکانى خۆمان باس لهوهدهکهن ئێمه ریفراندۆممان بۆ جیابونهوه لهعێراق نهبووه، پاش شکستى ریفراندۆم ئهم قسانهیان دهکرد، بهڵام پێش ئهوه باسیان لهوهدهکرد که مافى ئهوهمان ههیه ریفراندۆم ئهنجامبدهین، بهڵام دواى دهیان وت ئێمه بۆ ئهوهکردومانه راى هاوڵاتیانى خۆمان بزانین، ئهوه زانیمان چى لهمهسهلهکه گۆرا؟ جگه لهوهى که پهیوهندیهکانى ئێمهى لهگهڵ بهغدا بهرهو ئاقارێکى زۆر خراپ برد و متمانهى لهنێوان ئێمه بهغدا نههێشت، کوردى واپیشاندا ئهوهى پێشتر بانگهشهى بۆدهکرد لهگهڵ عێراقێکى یهکگرتووه بیر لهجیابونهوه ناکات ئهمه ههمووى درۆبوو.

بهدڵنیاییهوه ئێستاش رهنگدانهوهى ههیه یهکێک لهپێداگرتنى بهغدا لهههندێ مهسهلهى ئهو گرژیانهى لهنێوان ههولێردا پهیوهندى به ریفراندۆمهوه ههیه. کاربۆ ئهوهدهکهن جارێکى دیکه دۆخێکى وا لهههرێمى کوردستان نهیهته ئاراوه بیر لهریفراندۆم و دهوڵهت بکاتهوه، بهدڵنیاییهوه ئێستا ئهوهندهى خهڵک باس لهمهسهلهى موچه دهکات باس لهدهوڵهت و مافى چارهنوس ناکاتهوه ئهوهى بهغدا ویستى تیایدا زۆر سهرکهوتووبوو، ئهوهى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا.

هاوڵاتى: ئهگهر سهرکردایهتى پارتى و کورد بیانزانیایه بارودۆخى کوردو ههرێم بهمجۆرهیه ئایا ریفراندۆمیان دهکرد؟

فهرید ئهسهسهرد: ههموو حزبێک یان سهرکردهیهک کهبڕیارێک دهدات تێروانینێکى ههیه بۆ بڕیارهکهى خۆى ئهگهر بزانێت شکستدێنێ تێیدا نابێت بڕیارهکه بدات ئهگهر بزانێت دۆخێکى وا دهخوڵقێنێت و گۆبهندى گهورهى بۆ دروستدهبێ ئهبێت سڵبکاتهوه لهبڕیاردانهکه، بهڵام لهوهئهچێت ئهو سڵکردنهوهیه نهبوبێت چونکه کهبڕیارى ریفراندۆم درا بهشێوهیهک مامهڵهى لهگهڵدا کرا وهک ئهوهوابوو پاش شهش مانگ دهستدهکرێ بهجێبهجێکردنى دڵنیابونێک لهوه ههبوو بازدهدهین بهسهر ههموو ئهو کێشانهى دواى ریفراندۆم دێنه پێشمان.

هاوڵاتى: پرسى دانانى پارێزگارى کهرکوک بهچى گهیشتووه؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهگهر ئێمه بهرهو ههڵبژاردنى پێشوهخته بچین، دهبێت ئهم مهسهلهیه ههڵبگرین بۆ دواى ههڵبژاردن، چونکه ههڵبژاردن چارهسهرى ئهمه دهکات لهم ههلومهرجهى ئێستادا پێموایه ناتوانین یان کاتێکى گونجاونیه باسى ئهم مهسهلهیه بکهین، ههلێکى زێڕینمان لهدهستدا بهوهى که دهرفهت ههبوو بههاوکارى نێوان یهکێتى و پارتى بتوانین پارێزگارێکى کورد بۆ کورد دابنێین، بهڵام ههوڵهکان شکستیهێنا ئهوهش لاى ئێمهوه نهبوو، ئهوهندهى ئێمه ههوڵماندا ئهگهر کاندیدهکهى یهکێتیش نهبێت کهسێک بێت کهئێمه ههردوولامان پێى رازیبین ئهوهشمانکرد، بهڵام بهداخهوه پرۆسهکه شکستىهێنا.

هاوڵاتى: نێچیرڤان بارزانى وهکو سهرۆکى ههرێم چ رۆڵێکى بینیوه بۆ یهکخستنى ناو ماڵی کورد؟

فهرید ئهسهسهرد: دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێم رێکیخستوه ئهوهستێتهوه سهر خودى سهرۆکى ههرێم، چهند سودمهند دهبێت لهو دهسهڵاتانه. پێموایه لهکاتى پێویستدا کارى کردووه ههم لهئاستى ناوخۆ ههم لهدهرهوه، لهکاتى پهرهسهندنى گرژیهکانى ئهم ماوهیهى نێوان پارتى و یهکێتى دهستپێشخهریهکى کرد بۆ کۆبوونهوه لهبارهگاى سهرۆکایهتى ههرێم، پێموایه کۆبوونهوهى داهاتووش ههر لهوێ بێ، ئهمه یهکێکه لهو کارانهى که نیشانهى کارکردنه بۆ نواندنى رۆڵێکى ئهتوانم بڵێم بێلایهنهنانه کاریکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار