له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که، دارایى عێراق داواى نیازپاکى له‌هه‌رێم ده‌کات
"گفتوگۆکان له‌سه‌ر داهاتى گومرگ و نه‌وت و پابه‌ندبونى هه‌رێم به رێککه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س، به‌رده‌وام بن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له رونکردنه‌وه‌یه‌کى نوێ‌دا سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌کردنى 320 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند که ئه‌مجاره‌ش وه‌ک نیازپاکى له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆ ئه‌نجامدراوه‌کانى نێوان هه‌ردوولا ئه‌و بڕه پاره‌یه ره‌وانه کراوه و رێککه‌تنى نێوانیان کاتییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئابى 2020، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له رونکردنه‌وه‌که‌دا که ده‌ریکردوه، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پابه‌نده به ئه‌رکه ده‌ستوره‌کانى خۆى بۆ چاکسازیى ئابورى و دارایى و هاوکات ئه‌رکه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ به‌غدا ره‌زامه‌ندیى ده‌ربڕى بۆ ناردنى 400 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌ش وه‌ک بارێکى له‌ناکاو بووه بۆ به هاناوه‌چونى داواکارییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم که چه‌ند مانگێک بوو موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌ند بوو به گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌رباره‌ى داهاتى نه‌وت و داهاته‌کانى دیکه".
هاوکات، جه‌خت ده‌کاته‌وه که وه‌زاره‌تى دارایى له ئه‌نجامى گفتوگۆکان، به‌غدا و هه‌رێم له 15ى ئاب له‌سه‌ر حه‌وت خاڵ رێککه‌وتن و به‌وپێیه‌ش به‌غدا بڕیاریدا 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک نیاز پاکییه‌کى حکومه‌تى ناوه‌ند به‌رامبه‌ر به هه‌رێم و درێژه‌دان به گفتوگۆکان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
وه‌زاره‌تى ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که ئه‌و رێککه‌وتنه کاتییه و "ده‌بێت گفتوگۆکان له‌سه‌ر داهاتى گومرگ و نه‌وت و پابه‌ندبونى هه‌رێم به رێککه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س، به‌رده‌وام بن"
